
پارتی کۆمۆنیستی یۆنان (KKE) لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، کارەکانی ٢٢ەمین کۆنگرەی نیشتمانیی خۆی لە هۆڵی ئۆڵۆمپیی ئەسینا، لەژێر دروشمی "حزبێکی بەهێز و خۆڕاگر بۆ سۆسیالیزم" ڕاگەیاند. دیمیتری کۆتسومباس، سکرتێری گشتیی پارتەکە، لە وتاری کردنەوەیدا جەختی لە ستراتیژی نوێی حزبەکەی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە قوڵەکانی سیستەمی سەرمایەداری و داڕشتنەوەی نەخشەی خەباتی چینایەتی.
گرنگترین تەوەرەکانی کۆنگرە:
• حزبێکی پۆڵاین: کۆتسومباس داوای بونیادنانی حزبێکی مۆدێلی کرد کە لە ئاست ئاڵنگارییە ئایدۆلۆژی و جیۆپۆلیتیکییەکاندا بێت.
• بەستنەوەی حزب بە جەماوەر: پێش دەستپێکردنی کۆنگرە، ٩٠ هەزار نوسخە لە بەڵگەنامە سیاسییەکان لەناو ناوەندە کرێکاری و جەماوەرییەکاندا دابەش کراون، بە ئامانجی گواستنەوەی تێکۆشان بۆ ناو جەرگەی کۆمەڵگە.
• ستراتیژی مەیدانی: جەختکرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی چالاکییەکان لە کارگەکان، ناوەندە پەروەردەییەکان و کەرتی کشتوکاڵ بۆ دروستکردنی بەرەیەکی جەماوەریی بەهێز.
• خۆڕاگری ئایدۆلۆژی: مەراسیمەکە، کە بە نمایشێکی شانۆیی کۆتایی هات، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە پارتە چەپەکانی ئەوروپا بەرەو "سۆشیاڵ دیموکراسی" یان "چەپی لیبڕاڵ" چوون، کەکەیە هێشتا لەسەر بنەما مارکسیست-لینینییەکان سوورە.
ئەم کۆنگرەیە کە بە بەشداریی فراوانی وەفدە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرکردایەتییەکی نوێ و نەخشەڕێگایەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکان پەسەند دەکات.