فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە لە بەغدا، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند کە تاوانێکی دڕندانەیان بەرامبەر دوو کچە منداڵ ئەنجامداوە. تۆمەتبارەکان دوای دەستدرێژیکردنە سەر دوو منداڵی تەمەن چوار ساڵان و پێنج ساڵان، بە مەبەستی شاردنەوەی تاوانەکەیان هەردووکیانیان فڕێداوەتە ناو ئاوی ئاوەڕۆوە.
ئەم کارەساتە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی یەکێک لە منداڵەکان و ڕزگاربوونی ئەوی تریان.
​دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەت و بەدواداچوونی وردی سەرەداوەکان، هێزە ئەمنییەکان توانییان ناسنامەی ئەنجامدەرانی تاوانەکە دیاری بکەن و دەستگیریان بکەن. تۆمەتبارەکان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕووبەڕووی بەڵگەکان کراونەتەوە. لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و سزادانیان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون تا بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان بگەن.
powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا