لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەر سێ وڵاتی سعودیە، تورکیا و پاکستان شەوی دووشەممە دامەزراندن و کارپێکردنی سیستەم و هێزی بەرپەرچدانەوەی بەکۆمەڵیان لە خاکی سعودیە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامە فەرمییەکەدا، سێ وڵاتەکە جەختیان لەوە کردەوە کە "ئاسایشی هەر دەوڵەتێکی ئەندام لە هاوپەیمانیەتییەکەدا، بەشێکی دانەبڕاوی ئاسایشی هەرسێ دەوڵەتە".

خاڵە سەرەکییەکانی بەیاننامەکە:

  • جێبەجێکردنی خێرای بەرگریی هاوبەش: دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرگریی هاوبەش، دابینکردنی هێز و توانای سەربازی و بڵاوکردنەوەی بەپەلەیان لە سعودیە دەکرێت.
  • پێشوازی لە توانا سەربازییەکان: تورکیا و پاکستان ستایشی ئامادەیی و توانای هێزەکانی سعودیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و هەڕەشەکاندا.
  • سەرکۆنەکردنی هێرشەکان: هاوپەیمانیەتییەکە بە توندی سەرکۆنەی ئەو هەوڵانە دەکات کە شارە پیرۆزەکانی مەکە و مەدینە، و دامەزراوە مەدەنی و ئابوورییەکانی سعودیەیان کردووەتە ئامانج.
  • پۆستە فەرمییەکان: دامەزراندنی فەریق (خانەنشین) نوعمان مەحموود لە پێگەی ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیەتییەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ ڕاگەیەندرا.

دۆخی مەیدانی و پەیوەندی بە ڕووداوەکانەوە:

ئەم ڕاگەیەندراوە هاوبەشە لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژە حکومەتی یەمەن، بە پشتگیریی سعودیە، هێرشێکی بەرفراوانی دژی چەکدارانی حوسی دەستپێکردووە و تێیدا توانیویەتی چەندین ناوچە، لەوانەش گه‌رووی ستراتیژیی باب مەندەب، کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا