ڕۆژنامەی (طریق الشعب)،زمانحاڵی حزبی شیوعی عێراق، ڕاپۆرتێکی لە بارەی ڕێژەی بێکاری لە عێراق بەتایبەتی لە نێو ژنان بڵاو کردووەتەوەو تێیدا تیشک دەخاتە سەر ڕێژەی بێکاری ژنان و هۆکارەکانی.
ڕۆژنامەی (گریق الشعب)​، ڕایگەیاندوە، ڕاپۆرتە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێژەی بێکاری لە عێراقدا لە نێوان 15 بۆ 17% دەێت، بەڵام ئەم ئامارە لە ناو ژناندا ڕوو لە بەرزبوونەوەی مەترسیدار دەکات و تێكڕای بێکاری ژنان دەگاتە 28.2%، لە کاتێکدا لە نێو ژنە گەنجەکاندا بۆ 53% بەرز دەبێتەوە. 
هاوکات، بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاردا تەنها 10.6% پێکهیناوە لە بەرامبەر 68% بۆ پیاوان، کە ئەمەش نیشانەی ستەمێکی دوو هێندەیە، چ لە ڕووی کەمیی هەلی چوونەژوورەوە بۆ بازاڕی کار و چ لە ڕووی بەرزیی بێکارییەوە.
​لە لایەکی ترەوە، جیاوازییەکی گەورە لە مووچەدا بوونی هەیە، داهاتی ژنی عێراقی نزیکەی 65%ی داهاتی پیاوانە و لە زۆر حاڵەتدا کرێکەی بۆ هەمان کار دەگاتە 20 بۆ 50%ی پیاو. 
(گریق الشعب)، هۆکارەکان دەخاتە ڕوو و دەڵێت، هۆکارەکان خۆیان لە دابونەریتی کۆمەڵایەتی، کەمیی هەلەکانی خوێندن و نەبوونی خزمەتگوزاری چاودێری منداڵ دەبیننەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا