شیعری فایق محمد

گەرمیانەکەم دڵی گەرمە

ئەمشەو  رۆڵەکانی  لەسەفەری

نوگرە سەلمان نەگەروانەتەوە 

دواکەوتوون.

گەرمیانەکەم لە ئاسمان  و لە ئەستێرە و لەمانگ زویرە.

لەدەریا و روبار ولە زێ

زۆر توورەیە

ئەڵێ ئەگەر تۆزی غیرەتان دەبوو

دەستی باڵندەیەکتان بۆ ئەگرتم و

ئەتاندایەوە دەست هەردەکەم

 گەرمیانەکەم دڵی رەنجاوە

ئەمرۆ

چونکە نەهوشترێک نە کەنگەریک

نەورچێک  نەشێرێک

نەبوونە مامانی ئاسکۆڵکەی

بنار گلم

کەبەژانەوە بوو کارئاسکە

خبجیلانەکەی لەدایک بێ و

پاشتر 

ناویان لێنا   ئیڤا.

گەرمیانم قەڵایە ئەم بەیانی یە

دەروازەکانی  کڵۆم دراون

خر  داخراوە.

هیچ کەس

جگە لەکۆتری سپی گیانە  فریشتەیییەکان

جورئەت ناکا

بەئاسمانی  گەرمیانی

پاک و بێگەردا بفرێ.

گەرمیانەکەم

ئەم بەیانی یە

تاجی  سەروەری  لەسەر ئەنێ

ئەبێ کەون وکائنات

لەسەر چۆکان   کرنۆش بەرێ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا