دار تووەكەی بەر ماڵی ئێوە بۆنی هەزاران ژوانی لێ دێ

لە وەرزی توو خواردندا دایكت دەیگوت: سەرخڕ هێندە خۆت بە لكی دارەكەوە هەڵمەواسە بانەشكێن

با  گەڵاكانی ئەو ناوە وێران نەكەن

با دەنكی تووەكان نەكەونە ناوجۆگەكە

با بەشی ساڵێكیدی بكا

 یەكەم ژوانی من و تۆ سینگە گرۆی خۆهەڵواسینمانبوو

دەمم بەر ڕوومەتت كەوت ڕەنگم پەڕی

وامزانی تف بارانم دەكەی

بینیم كۆڵمەكانت سوور بوون ودنكێ توو كەوتبوو ناو پرچت 

وێنەكەی بە ڕۆحم وەنووسا

چاوم هەر لەسەری بوو بیخۆم

پەنجەكانت ڕەنگێكی ئاڵیان گرتبوو

لێوت لە سووراوی توو هەڵكێشابوو

زمانی لە دەفتەری ڕەنگەكانی منداڵیم دەچوو

لە كەوتنمدا ماچێكم هەڵگرتەوە

بۆ ساڵێكیدی لە شیعرێكدا دەیهۆنمەوە

بەكر ئاڵەیی 

7/6/2023


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا