وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت:  بەداخەوە، شەوی رابردوو دانیشتوانی هەولێر و دەوروبەری کەوتنە بەرمەترسی هێرشی موشەکی بالیستی و درۆن. کە لەئەنجامدا ژمارەیەک شەهیدو برینداری  کە لەنێویاندا ژن و مناڵ هەیە، سەرەڕای دروستکردنی ترس و دڵەراوکێ لای دانیشتوان و کۆی هەرێمی کوردستان، زیانی زۆری بەماڵو موڵکی هاووڵاتیان گەیاندووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەیاندا دەرکەوت کە ئەم دەستدرێژییە لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان باسى لەوەشكرد، پاساوەکانی ئەم هێرشانە هەرچییەک بن، رێگا وماف نادات بە هیچ کەسێک کە سنوری ئاسمانی ووڵاتێکی خاوەن سەروەری  و دراوسێی خۆی پێشێل بکات، چونکە پەنابردنە بەر هێزو توندوتیژی چارەسەری هیچ گرفتێکی نەکردووەو ناکات.

حزبی شیوعی کوردستان ئەوەشى خستۆتەروو، ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان ، ئەم تاوانکاریە بەتوندی مەحکوم دەکەین،و پێویستە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێم هەموو ڕێکارەکانی  ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکاریانە بگرنە بەر ، وقەرەبووی هەمووزیان لێکەوتوان بکرێتەوە.

لەلایەکی ترەوە پێویستە بە گرتنە بەری سیاسەتی هاوسەنگ لەبەرژەوەندی خاک و نیشتماندا، رێگری بکرێت لەبەردەم بە گۆرەپان بوونی  هەرێم لە ململانێی هێزو دەوڵەتە نەیارەکاندا.هاوخەمیمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.

وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان

١٦ ی کانونی دوەمی ٢٠٢٤


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا