هاوڕێ کرێکار


ماوەیەکە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵانی قەزای خورماتوو، بەدەست خراپی شوینی کارکردنیانەوە دەناڵێینن و حکومەتی خۆجیی شارەکەش ، دەستی دەستیان پێدەکات  و حزبی شیوعی و بەشێک لەحزبەکانی تری ،کێشەی کاسبکاران دەگەیەننە پارێزگاری سەڵاحەدین.
هێمن نوری، بەرپرسی کۆمیتەی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان بە ڕاگەیاند، ماوەیەکە قائیمقامی قەزای خورماتوو، بەزەبری هێز گرفت بۆ کاسبکارانی خورماتوو دروست دەکات و ناهێڵێت لەو شوێنەی خۆیان کاربکەن و هەر ڕۆژە و جێگایەکیان بۆ دیاری دەکات  ئەوانیش بەهۆی خراپیەوە ڕەتی دەکەنەوە. 
وتیشی : بەهۆی ئەوەی کاسبکاران کوردن بەزۆری ، بۆیە داوایان کرد لایەنە کوردییەکانی شارەکە کێشەکەیان بۆ چارەسەربکەن، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەبارەگای حزبمان کۆبونەوەی لایەنە سیاسیەکان سازکرا. 
لەدرێژەی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوەشدا، لەچەند ڕۆژی ڕابڕدوودا سەردانی قائیمقامی قەزای خورماتوومان کرد و بەڵێنی چارەسەری کێشەکەی دا بەڵام ڕاستی نەکرد. 
ئەوەشی خستە ڕوو، بۆیە ئەمرۆ وەک حزبە سیاسیە کوردییەکان و حزبی ئیسلامی عێراقی ، سەردانیی پارێزگا وسەرۆکی ئەنجومەن پارێزگای  سەڵاحەدینمان کرد و بە یاداشتێک داوای چارەسەری ئەو گرفتەمانە کرد،ئەویش لای خۆیەوه  بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکیدا بۆ چارەسەر وسبەی دەست بەکار دەبن

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا