
ئێوارەی رۆژی ٥-٦-١٩٨٧ بارەگاکانی مەڵبەندی دهۆکی کۆمیتەی هەرێمی کوردستانی حزبی شیوعی عێراق، لە گەلی زێوا شکان، سەر بە ئامێدی لە ناوچەی بادینان، کەوتنە بەر بۆردوومانی کیمیایی فڕۆکەکانی رژێمی بەعس .
لەو پەلامارە دڕندانەیەدا سێ هاوڕێی تێکۆشەر...
-(باوکی فوئاد) بەرپرسی کۆمیتەی پاریزگای دهۆک.
(رێبەر عجیل ناسراو بە باوکی رزگار –ئەندامی کۆمیتەی پارێزگای دهۆک).
-(ئەبوعەباس)پێشمەرگەی مەڵبەند شەهید بوون.
تەواوی هاورێیانی تریش بەگازەکانی جۆری ( خەردەل – سیانید – تابون) ژەهراوی بوون
سڵاو لە یاد و بیرەوەری شەهیدانی کیمیابارانی گەلی زێوا شکان و هەموو شەهیدانی حزب و گەل.
نەفرەت لە ڕژێمی بەعسی فاشی و سەرانی گۆڕبەگۆڕکراوی.
