سەرۆكی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند: كۆبوونەوەمان لەگەڵ چەند ئەندامێكی كۆنگریسی ئەمەریكا بەرهەمدار بوو و ئەوان پشتیوانیەكی بەهێزی دۆزی كوردن.

مەزڵوم عەبدی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "بە شانازییەکی زۆرەوە لەگەڵ شاندێکی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لیندسی گراهام و لەنێویاندا سیناتۆر شێڵدۆن وایت هاوس، جاکی ڕۆزن، پیتەر وێڵچ و ئەندی کیم، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2026 کۆبوینەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بە درێژایی ماوەی ڕابردو ئەو ئەندامانە بە سەرۆکایەتی سیناتۆر گراهام لە دیارترین داکۆکیکارانی مافەکانی گەلەکەمان و هێزەکانمان بون، ئەوان لە پەیوەندی بەردەوامدا لەگەڵ ئێمەدا ماونەتەوە، گوێیان لە پێداویستییەکانمان گرتوە و وەڵامی پێشهاتەکانی سەر زەوی دەدەنەوە".

مەزڵوم عەبدی ده‌ڵێت، "ئەوان ڕۆڵێکی چارەنوسسازیان هەبوە لە پشتیوانیکردنی دۆزی ئێمە و لە ڕێگەی چەند دەستپێشخەری و یاسایەکەوە پشتیوانی بەرجەستەیان کردوە، لەوانە یاسای پاراستنی کورد، هەنگاوێکی بەرچاو کە ئێمە بە قوڵی پێزانینمان هەیە".

مەزڵوم عەبدی نوسیویه‌تی، "سوپاسی هەمویان دەکەین بۆ پاڵپشتی بێوچانیان بۆ سەقامگیری ناوچەکە و هاوکاری کاریگەرانەیان بۆ سوریا و گەلەکەی لەم کاتە هەستیارەدا، ئەو ئەندامانە هاوبەشی سەرەکی بون و بەردەوامن لە پێشخستنی دادپەروەری و ئازادی بۆ گەلەکەمان".

ئێوارەی رۆژی هەینی (13ی 2ی 2026) هەریەكە لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد و  ئەسەد شەبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا بە نوێنەرایەتی شاندی سوریا لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕوبیۆ، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی ئەڵمانیا كۆبونەوە.

وتاری نووسەران