​ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە مشتەبا خامنەیی ڕابەری ئێران، بەهۆی ئەو برینە سەختانەی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا بەریکەوتووە، فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ڕاسپاردووە لە جیاتی ئەو بڕیارە سیاسی و سەربازییەکان بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بەدەست کێشەی قسەکردن و سووتانی توندی دەموچاو و لێوەکانیەوە دەناڵێنێت و چاوەڕوانی چاندنی قاچێکی دەستکرد دەکات.
​هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، بە سیفەتی پزیشک سەرپەرشتی چارەسەرەکانی دەکات. لە ئێستادا پەیوەندیکردن لەگەڵ خامنەیی تەنها بە شێوەی نووسراو و لە ڕێگەی تیمی تایبەتەوەیە، چونکە لەژێر چاودێرییەکی توندی پزیشکیدایە و گەیشتن پێی زۆر ئەستەم بووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا