​ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی گرنگی دەرکرد کە تێیدا حکومەت و وەزارەتی دارایی پابەند دەکات بە خەرجکردنی تەواوی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی وەرزی ڕابردوو. 
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە لە دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوودا، پەرلەمان دەنگی لەسەر چەند خاڵێک دا بۆ پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ.
​بەپێی بڕیارە نوێیەکە، جگە لە وەرگرتنی پارەی گەنم بە نرخی پێشوو، داواکاری گەڕاندنەوەی قەرزە کشتوکاڵییەکانیش لەسەر جوتیاران ڕادەگیرێت تا کاتی پەسەندکردنی بودجە. 
هەروەها سیستەمی پێشوەختە (حجز) هەڵوەشایەوە، ئەمەش بە مەبەستی ئاسانکاری و گەرەنتی کردنی مافە داراییەکانی جوتیاران لە کاتی ڕادەستکردنی بەرهەمەکانیان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا