ئاژانسی نەسیمی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە كە ئێران ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەكەی پاكستان نەكردووە و ئامادەنابێت.

هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جێگرەکەی بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێکەوتووە، بەڵام تا ئێستا ئێران لەسەر هەڵوێستی خۆی ڕژدە بۆ بەشدارینەکردن لە دانووستانەکان".

ئەو ئاژانسە کە نزیکە لە سوپای پاسداران سەبارەت بە هۆکاری ئەگەری ئامادەنەبوونی شاندی ئێرانی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە "گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا، بەربەستێکی سەرەکییە لەبەردەم بەڕێوەچوونی دانووستاندنەکان".

پێشتریش بەرپرسێکی پاکستان ڕایگەیاندبوو "لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باسیان لە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران کردووە، لەپێناو سەرکەوتنی دانووستانەکان و ترەمپیش بەڵێنیداوە چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە".

ئاژانسی تەسنیم  دەڵێت " :ئەو نامانەی لەنێوان واشنتن و تاران ئاڵۆگۆڕیان پێکراوە، دەردەکەوێت ئەمریکا داواکاریی زۆر لە ڕادەبەدەری هەیە، ئەمەش وادەکات داهاتووی دانووستانەکان باش نەبێت" .

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا