رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد، كاریگەریی كیلیان مباپێ لەسەر ریاڵ مەدرید كارگێری یانە ئیسپانییەكەی سەرسام كردووە دوای ئەوەی لە رووی فرۆشتنی درێسەوە پێنج هێندە لە جود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی زیاترە لە كاتێكدا یاریزانەكە هێشتا هیچ یارییەكی ئەنجامنەداوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كاریگەری كاپتنی كەڵەشێرەكان لە سەرجەم چاوەڕوانییەكان زیاتر بووە، هەرچەندە هاتنی جود بێلینگهام لە دۆرتمۆندەوە بۆ مەدرید لە وەرزی رابردوو كارگێری یانەكەی دڵخۆشكرد، چونكە پێشوازییەكی گەرمی لێكرا، بەڵام خواستی زۆری هاندەران بۆ مباپێ لە چەند رۆژی رابردوو، كارگێری یانەكەی سەرسام كردووە، فرۆشی ئەدیداسیشی لە بێرنابیۆ سەدا 73 زیادی كردووە.

ماركا باسی لەوەشكردووە، ریاڵ مەدرید چاوەڕوانی ئەم پێشوازییە گەورەیەی هاندەرانی نەكردووە و بەڵام لە ئێستادا چاوەڕێ دەكات تا كۆتایی وەرز چوار ملیۆن درێسی كیلیان بفرۆشێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا