
دوای شكستەكەیان بەرامبەر كریستاڵ پاڵاس، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی وتی: ئێمە گۆڵمان تۆمارنەكرد، بۆیە پیرۆزبایی لە كریستاڵ پاڵاس دەكەین بۆ بردنەوەكە، هەموو شتێكمان كرد كە لە تواناماندا بوو.
دەشڵێت: لە یارییەكەدا زیاتر هێرشبەریی بووین، بەڵام ئەگەر گۆڵ تۆمار نەكەیت، سەركەوتن بەدەست ناهێنیت، بەڵام یارییەكی خەیاڵیمان كرد و زۆر باشبووین بەڵام دۆڕاین.
دوپاتیشیكردەوە، هەلی زۆریان رەخساند و گۆڵیان تۆمار نەكرد، كریستاڵ پاڵاسیش بەرگرییەكی بەهێزی كرد، هیچ شتێك نییە لێی پەشیمانبن، تەنیا نیگەرانن لەوەی نازناوەكەیان لەدەستدا، هەوڵ دەدەن چارەسەری كێشەكان بكەن.
پیپ وتیشی: هیچ شتێك ناڵیم لەسەر ناوبژیوان كاتێك تۆپ بەر دەستی گۆڵچی كریستاڵ پاڵاس كەوت لە دەرەوەی ناوچەی سزا، گۆڕینەوەی لێدانی سزاش لە نێوان هالاند و مەڕموش پەیوەندی بە خۆیانەوە هەبوو.