لە یارییەكی هەفتەی 21ـی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلانی زلهێز میوانداری لە ئەتالانتا كرد.

تایمی یەكەم، ئینتەر بە بەهێزی دەركەوت و لە خولەكەكانی 26 و 45 لە دوو گۆڵی لە رێگەی دارمیان و لاوتارۆوە تۆماركردو كۆتاییان بە نیوەی یەكەم هێنا.

لە تایمی دووەم، نێرازۆری یارییەكەی یەكلایی كردەوە كاتێك دوو گۆڵیتری لە خولەكەكانی 54 و 71 تۆماركرد لە رێگەی دی ماركۆ و فراتیسیەوە .

سەرەنجام یارییەكە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە سودی یانە  شین پۆشەكەی میلان كۆتایی هات و بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ بەبێ ركابەر لە پێشەنگدایە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا