
لە یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی سعودییە نەسڕ بەبێ رۆناڵدۆ لەدەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵبارانی یانەی ئوخدودی كرد.
لە تایمی یەكەمدا تیپی میوان بەزوی كۆنترۆڵی یارییەكەی كردوو لەخولەكی 16 و 20 دوو گۆڵی یەك لەدوای یەكیان تۆماركرد.
نەسڕ بەردەوامبوو لە هێرشەكانی لە خولەكانی 27 گەڕایەوە بۆسەر گۆڵی خاوەن ماڵ لەرێگەی برۆزۆڤیچ گۆڵی سێیەمیان تۆماركرد.
پاشان لە خولەكی شەشی كاتی زیادكراوی ئەم تایمەدا سادیۆ مانی ژمارەی گۆڵەكانی تیپی میوانی بۆ چوار گۆڵ بەرزكردەوە.
سەرئەنجام نیوەی یەكەم بەم ئەنجامە واتە بە چوار گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی نەسڕ كۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا بەهەمان سیناریۆ یارییەكە بەردەوام بوو لە خولەكی 52 دۆران گۆڵی پێنجەمی تۆماركرد و پاشان سادیۆ مانی سێ گۆڵی یەك لەدوای یەكی تۆماركرد و لە یارییەكەدا سۆپەر هاتریكی نوسیوە، نەسڕ بەم هەشت گۆڵەوە نەوەستا و لە خولەكی 90 مەعران بە گۆڵی نۆیەم كۆتایی بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی یانەكەی هێنا.
سەرئەنجام یارییەكە بە نۆ گۆڵی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی نەسڕ كۆتایی هات و بەم ئەنجامە خاڵەكانیان بەرزكردەوە بۆ 63 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و ئوخدودیش تەنها 28 خاڵی هەیە و لە پلەی 17 دێت.