لە یارییەكەی هەفتەی 23ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ستراسبۆرگ.

تایمی یەكەم، یانەی خاوەن یاریگا ئەركی پاریسی پاڵەوانی قورسكرد و لە خولەكی 29 لە ئەنجامی هێرشەكانیان لوكاس هێرناندێز گۆڵ یەكەمی لە سودی ستراسبۆرگ تۆماركرد، لە كاتی زیادكراویش لیماریشال گۆڵی دووەمیشی هێنایە بەرهەم.

لە تایمی دووەم، پاریس هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەی دەدا، لە خولەكی 46 باركۆلا گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكەی پایتەخت نوسییەوە، بەڵام تەنیا ئەو گۆڵە بینرا و سەركەوتوو نەبوون لە یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە.

سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیك لە سودی ستراسبۆرگ كۆتایی هات، بەو ئەنجامە پاریس سان جێرمان دووچاری دووەم شكستبوو لەم وەرزەی خولەكەدا، ستراسبۆرگیش پلەی چوارەمی گرتووە.ش


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا