دلێر عەلی 

​ساڵی ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ خەریک بوو قورگی خۆی دەدڕاند و بە جیهانی دەوت: «بۆچی نۆبڵی ئاشتی بە من نادەن؟»، وەک ئەوەی خەڵاتەکە "مەساسە،و،نوقڵ" بێت و لەبەر چاوی ئەو بە منداڵێکی تر درابێت. وا دیارە ئەمساڵ تاقەتی چاوەڕوانیی نەما و بڕیاری دا بە شێوازی خۆی "ئاشتی" بەسەر ڤەنزوێلادا دابەش بکات؛ بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەکی کروز!

​کاریکاتێرەکەی مۆرتن مۆرلاند،لە ڕۆژنامەی "تایمز" زۆر بە وردی مێشکی تڕەمپی خوێندووەتەوە. ئەو ئێستا لە ناوەڕاستی وێرانکارییەکانی کاراکاسدا وەستاوە و بە سەرسامییەوە دەپرسێت:

 «باشە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ شەڕ نییە؟» چونکە بە لۆژیکی ئەو، کێشە لە هێرشە سەربازییەکەدا نییە، بەڵکو کێشەکە لەوەدایە کە "لێژنەی نۆبڵ" تێناگەن هیچ ئاشتییەک بەقەد ئاشتیی دوای تەقینەوەکان بێدەنگ و ئارام نییە!

​ئەمە لوتکەی کۆمیدیای ڕەشە؛ پیاوێک دەیەوێت بە "تەقاندنەوەی وڵاتان" ناوی بچێتە مێژووی ئاشتیخوازانەوە. 

تڕەمپ خەریکە پێناسەی ئاشتی دەگۆڕێت: ئاشتی واتە ئەوەی من دەمەوێت، ئەگەر نا، بە فڕۆکەیەک "ئاشتیت" بۆ دەنێرمە ناو ژووری نوستنەکەت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا