کاڕۆخ سەید ڕزگار

سیاسەتی حکومەتی فیدراڵی بەرامبەر بە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم، فشارێکی ئابووری قورس و نادادپەروەرانەیە کە ڕاستەوخۆ ژیانی هاوڵاتیانی کردووەتە ئامانج. لە لایەکی تریشەوە، سیاسەتی چەوت، نەبوونی شەفافییەت و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە دامودەزگاکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وایکردووە دەسەڵاتی کوردی نەتوانێت وەک پێویست بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵک بکات. لە ڕاستیدا، بێدەنگی و لاوازیی حکومەتی هەرێم لە ئاست ئەم زوڵمە، دەرەنجامی ئەو قەیرانە ناوخۆییانەیە کە وایکردووە بەرژەوەندییە حزبی و کەسییەکان پێش بەرژەوەندی گشتی بخرێن ئەمەش وایکردووە فەرمانبەران ببنە قوربانی سەرەکی لە نێوان چەکوشی بەغدا و داستانی گەندەڵی ناوخۆدا.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا