
ئاستە بەرزەكەی بەرگریكاری بەرازیلی مۆریلۆ پێشكەشی دەكات بەتەواوی سەرنجی یانە گەورەكانی ئەوروپای بۆخۆی راكێشاوە و لە نزیكەوە چاودێری تواناكانی دەكەن.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویكردووەتەوە كە هەردوو یانەی چێڵسی و ریاڵ مەدرید لە ئێستادا سەرقاڵی چاودێریكردنی تواناكانی ئەو یاریزانەن و ئەگەر بەم شێوەیە تاوەكوو كۆتایی وەرز ئاستی بەجێگیری بمێنێتەوە ئەوا ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشكەشی نۆتینگهام فۆرێست بكەن لە بەرامبەر كڕینی.
نرخی ئێستای مۆریلۆ لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە و پێشبینیش دەكرێت یانەكەی بەكەمتر لەو بڕە دەستبەرداری نەبن.
ئەستێڕە بەرازیلییەكە لەگەڵ یانە ئینگلزییەكە بەشداری 88 یاریی كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربكات.