
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە بەردەوامبن لە زیاتر تۆكمەكردنی تیپەكەیان بۆئەم مەبەستە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێیە.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردووەتەوە كە رۆسۆنێری دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئەلیسۆن بیكەر لە لیڤەرپوڵ بگوازنەوە ریزەكانیان.
سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكراكردووە كە میلان ئامادەن لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە 25 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی لیڤەرپوڵ بكەن.
لەلایەكیترەوە بەهۆی ئەوەی ریدز جۆرج مامارداشفیلیان گواستووەتەوە و لەهەمان كاتیشدا گرێبەستی ئەلیسۆن لە حوزەیرانی ساڵی 2027 كۆتایی پێدێت، هەربۆیە ئەگەر هەیە بڕیاربدەن لە كۆتایی وەرزدا دەستبەرداری ببن چونكە نایانەوێت لە داهاتوودا بەخۆڕای بڕوات.
ئەستێرە بەرازیلییەكە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە بەشداری 312 یاریی كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 131 یارییدا گۆڵەكەی بەخاوێنی بهێڵێتەوە.