سەلام عەبدوڵڵا

  زۆر كەس وادەزانن بەرنامەی فرۆشتنی كەرتە گشتیەكان تازەیە، بەڵام راستییەكە ئەمەیە: 
دوای راپەڕینی1991 حزبە دەسەڵاتدارەكان بەشێوەی مافیایی دەستیان كرد بە جێبەجێكردنی بەرنامەی دەستگرتن بەسەر كەرتە گشتیەكان و فرۆشتنیان بە كەرتە تایبەتەكان و لە 2003وە ئیتر بە رابەرایەتی"سەركردە گەورە و حەكیم و مێژووییەكان"پێكەوە لەگەل كۆمپانیا بانناسیونالەكان و راوێژكار و رێكخراوە مەدەنیەكانیان، هێرشە گشتییەكەیان بەشێوەیەكی بەرفراوانتر جێبەجێ كرد:
- خانوبەرەكان
-نەوت و غاز و دەرهێنان و گواستنەوە و دامەزراندنی كرێكاران و تەنانەت ژەمەكانی خواردنیش.
- تەلەفۆن و ئینتەرنێت و پۆست(كۆڕەك، ئاسیاسێل، نەورۆز و ئەوانیتر)
- بازرگانی بە كارەبا و هێنانی سەدان هەزار موەلیدەی گەورە و بچووك.
- بازاڕی دراو(بانقی ئەهلی و گۆڕینەوەی دراو) 
- دەرمان و نەخۆشخانە تایبەتەكان.
- ئاوی پاكی خواردنەوە
- پەروەردە(هەموو قۆناغەكانی، هەر لە داینگەوە تا زانكۆ و بڕوانامە باڵاكان)
- خزمەتگوزارییەكان
سوپای"رۆشنبیر و نووسەر و رۆژنامەنووس و فەیلەسوف"ی حزبەكان بەشێك بوون لەو تاوانە و بۆ رای گشتی ئارایشیان دەكرد و لەوانەش وێرانتر، رۆشنبیر و رۆژنامەنووس و نووسەرە"سەربەخۆكان" لەگوێی گادا نووستبوون و خەریكی بڵاوكردنی زبڵ و بۆگەنی بوون و هیچ بایەخێكیان بەم كارەسات و كاریگەرییەكانی نەدا. حزبی وا هەبوو هەتا پێش ماوەیەك گاڵتەیان دەهات بە باسی(لیبڕالیزمی نوێ و بازاڕە ئازادەكەی) كەچی دەبینم ئێستا وەك"بیرمەند"كتێب لەبارەیەوە بڵاودەكەنەوە! 
لێكەوتەكانی ئەم سیاسە ئەوەیە كە دەبینین: حزب/كۆمپانیا وەك حكومەتی 1%ی چینێكی بۆرژوای مشەخۆر و گەندەڵی تەلارنشین، دوا مافی گشتی هاوڵاتیان(خوێندنی خۆڕایی، پاراستنی تەندرووستی، بیمە كۆمەڵایەتی، دامەزراندن، كرێبەستی جێگیر...هتد)یان لەناوبرد، دیموكراسیان كرد بە بلۆكە دۆلار و خانوبەرە و كۆمپانیا و مافی مرۆڤ خۆی لە بێكاری و هەژاری و ئاوارەیی و ئاژاوە و نائارامیە كۆمەڵایەتییە دەبینێتەوە. درۆی شاخداری(قەیرانی دارایی..قەیرانی ئابووری) ئاشكرا بوو و بەروونی ئێمە لە قەیرانییەكی گشتیداین  و هۆكارەكەی رێكخستنی ژیان لە بەرنامەی لیبڕالیزمی نوێ و بازارە ئازادەكەیە.
لە هەموو گرنگتر ئەم لایەنەیە: چی لەبەرامبەر ئەو تیرۆر و تۆقانە بكرێت؟ هەڵویستی ئۆپۆزیتسیون و رۆشنبیرەكانی چییە؟ بۆچی ( كرێكار، بێكار، خانەنشینان، جووتیاران، كارمەندە بێ موچەكراوەكان بە پێشمەرگە و ئاسایش و ئەنتی تیرۆرە ماڵوێرانكراوەكان) سیاسەتی ئەڵتەرناتیف لە شەقامەكان بەرزناكرێتەوە، بۆ نموونە: حكومەتی هەرەوەزییەكان لەبەرامبەر حكومەتی كەرتە تایبەتەكان: گشت بۆ گشت ئەگەر بەراستی دەمانەوێت بیسەلمێنین مرۆڤ برای مرۆڤە!

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا