جەبار حەلاق

هونەرمەند بەکری لەگزی یەکێکە لەو هونەرمەندانەی گەورەی کە ناوی بە زەرین لەدەفتەری مێژووی هونەری کوردی نووسراوە. بە دەنگێکی زوڵاڵ توانیویەتی هەم دڵی هەژار و هەم هەستی نیشتیمانپەروەری مرۆڤی کوردی بجووڵێنێت.
بەکری لەگزی بە دەنگی ئازادە خزمەتی بەرخودان و شۆرشی گەلی کوردی کردووە بێ جیاوازی لەنێوان چوار بەشەکانی کوردستان. لەزۆربەی بۆنە نەتەوایەتییەکانی ئەوروپا و هەر کاتێک دەستی پشتگیری لە مافەکانی گەلی کورد درێژ کرابێت، بی دوودڵی بەشداری کردووە و دەنگەکەی بووەتە هاوکاری بۆ ئامانجی گەل.
هونەرمەند بابەتی ئەوینداریشی لەبیر نەکردووە و بە گۆرانییەکانی جوانی ئەم بوارەش خزمەتی کلتور و هونەری گەلەکەی کردووە. بەتایبەتی لەساڵای هەشتاکانی سەدەی رابردوو لەگەڵ تیپی موزیکی پاشای گەورە چەند بەرهەمێکی نەفیس تۆمار کردووە کە هەتا ئەمڕۆش لەدڵ و گوێی خەڵکدا دەژین، وەک: مەیلی بێستان، ئەڵێم برۆم لەشارەکەت، بەجێت دێڵم.
لەمیانەی سرودە نەتەوایەتییەکانی، ئەمانە بەرچاوترینیانن:
گوڵی خوێناوی سرودی بیر و خەیاڵی شەهیدان، وەفاداران، پیرۆزکردنی پەیمانی نیشتیمانی، یەکگرتوویت لەبیربێ دەسا هێزت زیاتر بێ، هاندانی یەکگرتووی گەل، نەورۆز، ئەڵقەی نەتەوایەتی و سەرسالی کوردی، مانگە شەو، شیعر و موسیقای دڵسۆز، دەنگ هەڵێنە، بۆ دواجارە بەجێت دێڵملێرەدا، وەک وەفایەک بۆ هەوڵ و ماندووبوونەکانی ئەم هونەرمەندی گەورە، دیلۆمانەترین سوپاس و ستایشمان پێشکەش دەکەین. هیوامان هەیە کە:
وەزارەتی ڕۆشنبیری و ناوەندە هونەرییەکان و  هاوکاری بن بۆ تۆمارکردنی چەندان بەرهەمی ناوازە و نەفیسی ئەم هونەرمەندە ئاسانکاری بۆ سازکردنی کۆنسێرت لەشارە جیاجیاکانی کوردستان.

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا