ژیاری هوشیار


هەر ماڵێک خاوەن تراژیدیایەکی خۆیەتی 
گرنگ نییە ئەو تراژیدیایە بچووکە یان گەورە، گرنگ ئەوەیە کە بوونی هەیە. هەر دیوارێک خاون یادگاریەکی تاڵ و پر سۆیە، هەر کومبارێک خاوەن جێ پێی چەند جێهێڵراوێکە، هەر ئاوێنەیەک خاوەن چەند سیمایەکی مردوە، هەر هەنگاوێک خاوەن کۆتاییەکە، هەر کۆتاییەک کۆتاییەکە.
- - مینگە مینگی چیتە لەبەر خۆتەوە ؟
- هیچ نییە خەریکی کتێب خوێندنەوەم.
- - باسی چی دەکات کتێبەکە؟
- هەر ئەو مینگە مینگەیە کە تۆ دەیڵێت هیچی تر نییە.
- - بەرگی کتێبەکە نووسراوە ژیان و مردن…!
- بەڵێ وا نووسراوە.
- - پێت وایە بەهەشت هەبێت؟
- بۆ ئێستا ئەوە دەپرسیت؟
- - تەنها دەمەوێت بۆچوونی تۆ بزانم.
- بۆ مەگەر چی لە چی دەگۆرێت ئەگەر بشزانیت؟
- - نازانم ڕەنگە بگەم بە دەرئەنجامێک.
- چ دەرئەنجامێک ؟
- - ئاسودەیی.
- بە وڵامی من دەگەی بە ئاسوودەیی؟
- - نازانم ڕەنگە.
- کەواتە بەڵێ باوەڕم بە بەهەشت هەیە.
- - پێت وایە بەهەشت چۆنبێت؟
- نازانم.
- - نازانی چۆن باوەڕت بەوەیە کە هەبێت؟
- ئاسودە بووی بە وەڵامەکە؟
- - نەخێر.
- کەواتە باشتر وایە بە دوایدا نەچیت.
- - دەمەوێت بە دوایدا بچم، نابێت؟
- دەبێت بەڵام ناگەیت بە ئاسودەیی.
- - ئەگەر نەگەم بە ئاسودەیی چی دەبێت؟
- نازانم، ڕەنگە بگەیت بە بێهیوای.
- - ئاسودەیی بۆ پەلی کێشا بۆ بێهیوای ؟
- کاتێک مرۆڤ ئاسودە نەبێت ناتوانێت هیواشی هەبێت، ئێستاش تۆ کە لەم بارو دۆخەیت نائاسوودەیی لە بەرژەوەندی تۆ نییە.
- - بۆ مەگەر بارودۆخم چیەتی؟
- هیچ.
- - وا قسە دەکەی وەک ئەوەی بمرم.
- ئەوە تۆی باسی بەهەشت دەکەیت.
- - بۆ مەگەر ئەوەی باسی بەهەشت بکات دەبێت بمرێت؟
- باشتر نییە ئەو بابەتە دا بخەیت؟
- - نا دەمەوێت بزانم بەهەشت چۆنە.
- نازانم چۆنە بەڵام دەزانم بوونی هەیە و جێگایەکی ئاسودەیە.
- - باش کێشە نییە، بەڵام لە ئاسودەیدا ئازار هەیە؟
- نا گەر ئاسودە بیت ئازار ناکێشیت.
- - واتا ئێستا من کەسێکی نا ئاسودەم و بێ هیواشم بە قسەی تۆ بێت؟
- بۆ چی وا دەڵێت؟ من کەی وام وتوە؟
- - ئەوە نییە وا دەڵێت، منێک کە ئێستا ئازارم هەیە واتا ئاسودە نیم و بێ هیوام.
- باشتر وایە بابەتەکە دا بخەین و بچمە دەرەوە هەناسەیەک هەڵکێشم.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا