حەسەن ڕازانی

كاتێك كە سیاسەت و بەرژەوەندیە كەسی و توند رەوی لە نەتەوەپەرستیدا لە هەستی مرۆڤایەتدا دادەماڵدرێت،( خالید مەشعەل بەنمونە)

ىۆچی سیاسییەکان و دەوڵەتانی جیهانی عاڕەبیی و ئیسلامیی دژایەتی کورد ەکەن؟ ئایا لە ڕوانگەی سیاسییەکان و ئینتەلێنجنسیاو ئینتەڵێکچووەڵ یان ڕۆشبیری کوردەوە ئەو دژایەتی کردنە  لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

 ڕاستییەک: "بە بێ کورد نەدەتوانرا یان گەلێک سەخت  دەبوو کە حکومەتەکەی سەدام بڕوخێنرێت، بەڵام کورد وەک پێویست نەیتوانی مەرجە نەتەوەییەکانی خۆی بسەپێنێت.بە بێ کورد نەدەتوانرا حکومەتەکەی بەشار ئەسەد بڕوخێنرێت بەڵام کورد دیسان نەیتوانی کارتی هێزو بوون و جێگەو ڕیگەی خۆی بەکاربهێنێت و مەرجەکانی خۆی بسەپێنێت. "

"ئێستاش نۆرەی لەناوبردن و ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئاخووندەکانی ئێرانەو بەڕێوەیە. جا ئەم کارە  بۆ بەرەی هێرشبەر  یان زۆر سەختە یان بە بێ کورد هەر ناکرێت و ناتوانرێت ئەنجام بدرێت! بەڵام دیسان کورد هیچ پڕۆژەیەکی نەتەوەییانەی دیار نیە لە رووی سیاسیی و سەربازییەوە. ئەوەی هەیە تەنها شەقامە."

"ئێستا ئەگەر بێت و کورد لیرەشدا نەتوانێت بوونی خۆی بسەپێنێت و نەتوانێت مەرجە نەتەوەییەکانی خۆی بسەپێنێت، من پیم وایە لانی کەم بۆ دەیان ساڵی تر کێشەو پرسی کورد دەگەڕێتەوە دواوە. سیاسەتی بە سەنتەرو ناوەندیی کردنەوەی حکومەتەکانی سوریاو عێڕاق بەڕێوەیەو لە بەرژەوەندی نەتەوەیی عاڕەبەکاندا ئەم کارە ئەنجام  دەدرێت. کورد دیسان نابێت هەر بەدوا بکەوێت و یاخود  تەنها وەک شەڕکەریکی ئازا ناوی بهێنرێت و  دیسان خۆی بکاتە قوربانیی لەبۆ بەرژەوەندی دەرەکیی."

ئەو شتانەی کە لەلای هەموومان ئاشکرایە:

- سیاسییەکانی کورد، لە ئەوپەڕی چەپەوە تا ئەو پەڕی ڕاست، بە دینیی و نادینیییەوە، هیچ یەکێکییان، جا با لە گەڵ کێشەی فەلەستینیش نەبووبێت، بەشی ئەوەندە هەستی مڕۆڤایەتیی تێدا هەبووە کە دژی کێشەو مافی خەڵکی فەلەستین نە بە قسەو نە بە کردار نەوەستاوە. لەبەرامبەردا سیاسییەکانی فەلەستین لە وێنەی خالد مەشعەل دژی هەموو ماف و سەربەخۆبوونێکی گەلی کوردن.  

- نەتەوەی کورد بە ژمارە لە سەرووی دە ئەوەندەی  خەڵکی فەلەستینە، کورد خاکی داگیرکراوەو لەبەردەم لەناوچووندایە بەدەستی دەوڵتانی برا موسڵمانەکانی کوردەوە.  مێژووی دوێنێ و ئەوڕۆش نیشان دەدا کە دەوڵەتەکانی جیهانی عاڕەبیی و ئیسلامیی، کە زۆرینەیان هەمان ڕای (خالد مەشعەل)یان هەیە لە بەرامبەر نەتەوەی کوردو  پرسی کوردا، ئەو دژایەتیی و ڕق و کینەیە لە کورد لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

- کورد نەتەوەیەو بە ژمارە دە ئەوەندەی فەلەستینیەکانە. خاوەنی خاک و مێژووە بەڵام  دەوڵەتەکانی برا موسڵمانەکانی کورد بە زەبری هێزو بە  فێڵ و بە درۆ خاک و مێژوو و هێزی مرۆیی  کوردیان داگیرکردووە. کورد یەک دەوڵەتی نیە لە جیهاندا. فەلەستینیەکان عاڕەبن و دەیان دەوڵەتی عاڕەبییان هەیە. جیهانی عاڕەبیی و ئیسلامیی لە پشتی فەلەستینیەکانە بەڵام هیچ کام لەو دوو جیهانە لە گەڵ نەتەوەی کورد تەباو هاوکار نین.

- عاڕەبەکانبۆخۆیانپێیانڕەوایەکەدەیاندەوڵەتیبچووکیانهەبێبەڵامکوردکەبەقەدەرچەندیندەوڵەتانیعارەبەکانەلەکەنداوکەوەکپاسەوانیبیرەنەوتەکانرۆڵیانپێدراوە، بەڵامپییانڕەوا نیەکورددەوڵەتێکیهەبێیانوەکنەتەوەبوونیهەبێ.

- کورد تۆمەتباردەکەن کە لە گەڵ ئیسڕائیل دایە کەچی زۆرینەی دەوڵەتانی جیهانی عاڕەبیی و ئیسلامیی بە ئاشکراو بە نهینی لەگەل ئیسڕائیلدان. بۆچی پەیوەندی لەگەڵ ئیسڕائیل بۆخۆیانی بەڕەوا دەزانن بەڵام بۆ کوردوەک هێڵی سوورو بڤە وایە؟

- سەردەمی پێش ئەبو محمد جۆلانی، گەورە تیرۆریستی جیهانیی، سوریا یەک پارچەبوو، دژی ئیسرائیل بوو، جۆلان و بەرزاییەکانی جۆلان و خوارووی دیمەشق و ناوچەی قەنێطرەی نەدەدا بە ئیسرائیل، ئەدی بۆچی خالد مەشعەل جیهادیەکانی دەنارد تاکو لەگەڵ جۆلانیەکان لە دژی حکەومەتی سوریا جیهاد بکەن؟

- لە هیچ شاریکی کوردوستاندا و لە هیچ ناوچەیەکی کورد نشیندا، شایی و خۆشیی ئەنجام نادرێت کاتێک کە ئیسڕائیل خەڵکی فەلەستین دەکوژێت، بەڵام بۆچی خالد مەشعەلەکان هانی  خەڵکی فەلەستین بە گشتی و دانیشتوانی شاری غەزە بە تایبەتی دەدەن کە شایی و خۆشی دەرببڕن کاتێک کە سوپای تورک یان جیهادیەکانی ئەبومحمد جۆلانی قەتڵ و عامی خەڵکی کورد دەکەن؟ ئەم ڕق و کینەیەی سیاسییەکانی خەڵکی فەلەستین لەبۆ کورد لە کوێوە هاتووە؟

- سپڵەیی و نمەک کوێریی جیهانی عاڕەبیی و ئیسلامی بە گشتیی و خەڵکی فەلەستین بە ڕابەرایەتی خالد مەشعەلەکان بە تایبەتی لەبەرامبەر ئەو هەموو قوربانییەی کە کورد داویەتی لە پێناو ئیسلام و نەتەوەی عاڕەبدا گەییشتۆتە ترۆپکەی سپڵەیی. کورد بە نووسەرەکانییەوە ، بە زانا موسڵمانەکانییەوە، بە شاعیرەکانیەوە، بە سیاسییەکانیەوە، بە ئادۆلۆجییەت چەڕەو و  ڕاستڕەوییەوە هەمیشە دۆستایەتیی جیهانیی عاڕەبیی و ئیسلامیی کردووە کە چی لەبەرامبەردا کورد بەدەست دەوڵەتەکانی جیهانی عەڕەبیی و ئیسلامییەوە هەوڵی لەناوبردنی دراوە! 

- زۆرینەی خەڵکی کوردوستان موسڵمانە،  زۆرینەی خەڵکی کوردوستان زۆر لە خواترس و لە خوا نزیکترن لە دەوڵەتانی نێو جیهانی عەڕەبیی و ئیسلامیی، کەچی هەمیشە کورد تۆمەتبار دەکەن بە کافرو مولحیدو دژە ئیسلام. هەندێک لە مێژوو نووسەکانیشیان واوەتر دەڕۆن و دەڵێن کورد نەوەی جندو شەیتانە. هەر بۆیەش هەمیشە خوینی کوردیان حەڵال کردووەو کچ و ژنیان بە سەبایەو کەنێزەک بردووەو خاک و ئاوییان لێ داگیرکردووەو  ئەنفالیشیان کردوە. واتە ئایینی ئیسلام وەک چەکێک لە دژی کورد بەکار هاتووە لە لایەن دەوڵەتانی نێو جیهانی عەڕەبیی و ئیسلامیی.ئەم دژایەتیی کردنەی کورد لە لایەن جیهانیعاڕەبیی و ئیسلامییەوە لە کوێوەوە سەرچاوەی گرتووە؟

- کورد بۆتە قوربانیی لە نێوان دوو بەرەدا. بەرەی یەکەم:  بەرەی رۆژهەڵاتیی بە گشتیی و عەرەبیی و ئیسلامیی بە تایبەتی. بەرەی دووەم بریتییە لە بەرەی ئیسڕائیل و ڕۆژئاوا. بەرەی ئیسڕائیل و ڕۆژئاوا کورد بەکاردێنن و بەرژەوەندییان لەوەدایە ناوچەکە بەوشێوەیە بێت کە هەیە. بەرەی ڕۆژهەڵات و جیهانی عەڕەبیی و ئیسلامییش بەرەیەکی نەتەوەپەرستیی دژە ئینسانییەو باوەری تەنها بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆی هەیەو  کوردبەهەڕەشەدادەنێتبۆسەرجیهانیئیسلامیی.  جیهانیئیسلامییشلەلایەنجیهانیعاڕەبییەوەکۆنتڕۆڵکراوە. بەرەیڕۆژئاواشهەرئەوەیگەرەکە.

- بەرەی ڕۆژئاواو ئیسڕائیل نایانەوێت ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێجگە لە ئیسڕائیل خۆی دەوڵت و سیستەمی دێموکڕاسی تێدا درووست ببێت. ئەوان دەیانەوێت هەمیشە سیستەمی دیکتاتۆریی و داعش ئاسایی تێدا بێت. بۆ ئەوان ئاهوا باشەو ئاهوا خێرو بێری ناوچەکە دەخۆن.  

- سیاسییەکانی عاڕەب بە چەپ و بە ڕاستییەوە بە دینیی و نادینییەوە خەڵکی عاڕەبیان وا ڕاهێناوە کە ئەگەر هات و خۆیان بە لاواز بینییەوە ئەوا شیعاری "گەلی موسڵمان" امة اسلامیة بەرز دەکەنەوەو ئەگەریش خۆیان بە بەهێز بینی ئەوا  شیعاری "نەتەوەی عەڕەب یەکەو خاوەنی پەیامێکی نەمرە" بامة عربیة واحدة ذات رساکة خالدة بەرز دەکەنەوە.

بۆیە ئیتر کاتی ئەوەیەو زۆریش درەنگە کە کورد بە گشتی دەبێ سەرەتا بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی لەبەرچاوبێت نەک و ڕازی بێت کە لە پەراوێزدا بهێڵرێتەوە!

هەروەها دەبێ کورد وەڵامی ئەو پرسیارەش بداتەوە کە : 

ىۆچی سیاسییەکان و دەوڵەتانی جیهانی عاڕەبیی و ئیسلامیی دژایەتی کورد ەکەن؟ ئایا لە ڕوانگەی سیاسییەکان و ئینتەلێنجنسیاو ئینتەڵێکچووەڵ یان ڕۆشبیری کوردەوە ئەو دژایەتی کردنە  لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە؟

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا