ئەو کوردەبۆرەی باشوور سایکۆلۆجییەتێکی زۆر سەیری هەیه!

تۆ سەیرکە، لە ئێران و تورکیا و عێراق، هیچ تاکێکی پارس، تورک و عارەب کاتێک لە ڕژێمەکانیان توووڕە دەبن، جوێن بە ئاڵا و خاک و پیرۆزییە نەتەوەییەکانیان نادەن و  ئاوات ناخوازن دوژمنی نەتەوەکەیان یان نەتەوەیەکی تر، بێت و لە نادادپەروەری و گەندەڵی و ستەم ڕزگاریان بکات. بەڵکو خۆیان هەوڵی چاککردن یان گۆڕینی دۆخەکە و دەسەڵاتەکە دەدەن.

بەڵام کوردەبۆرەی باشوور، لە تڕی خۆی تووڕەبێت، بە کوردبوون و پیرۆزییە نەتەوەییەکانی هەڵدەشاخێت و وەهم دەیگرێت و خۆشحاڵ دەبێت بەغدای پایتەختی فاشییەت و دەمارگیری و دژەکورد، بێت و هەرێم هەڵوەشێنێتەوە و عەرەب حوکمی بکات!

کەناڵی سەتەلایتی کوردیم بینیوە، کە ناوی(ئۆپۆزسیۆن)و شتی لە خۆی ناوە و بەوپەڕی هەوڵی خۆی، مەکینەی ئیعلامی خۆی لەپێناو بەغدا خستبووە کار و ڕێکلامی بۆ ئەو چوونەوە ژێرباڵی بازی فاشییەکانی بەغدا دەکرد و جەنگی دەروونی لە دژی قەوارەی هەرێم جاڕ دابوو.

سەیرە! کابرا فرێندمە لە فەیسبووک و خۆی لا ئەکبەر موحەللیل سیاسییە و کاتی خۆی، خۆی بۆ بوون بە سەرۆکی هەرێم کاندیک کرد و هێلکەباران کراوە، لەو سونگەیەوە غەرەزێکی کەوتووەتە دڵ و زۆرجار لە پۆستەکانی دەبینم،  لە داخان بە دڵ پێی خۆشه به تەواوی بچینەوە بن پۆستاڵی بەغدا.

ماوەیەک لەمەوبەر گوتیان دوای مەلەفی نەوت، چیتر شتێک بە ناوی قەوارەی هەرێمی کوردستان نامێنێت و ئیتر دەبێت هەموو شتێک ڕادەستی میراتگرانی سەددام و بەعس بکەین و ئیتر کوردستان بە تەواوی دەچێتەوە ژێر کەڵبەی بەغدای مەزهەبییەت و عرووبه. داماوەی لەخۆشییان شاگەشکەببوو و دەیگوت: تەواو، لە حوکمی ئەوانە ڕزگارمان دەبێت و قۆناغە خۆشەکە بەڕێوەیە و دیموکراسییەت دەگەڕێتەوە!

ئای موحەللیلی قوڕبەسەر و  بەستەزمان، بەغدای بێ سیادە و بێ قانوونی و بێ ئاساییش و غەرقبووی ناکۆکی مەزهەبی و  گەندەڵی و گەمەی دەستی تاقمەکان و میلیشیاکان و وڵاتانی ئیقلیمی و عێراقی عەزیم و حکومەتی عەمامەبەسەرەکان بە سوێد و ئەسکەندەنافیا تێگەیشتووە و بە خەیاڵی خۆشی خۆی، عارەب و عێراق و بەغدای دژەکورد، ئیتر هەموو سەری مانگێک، برنجی دەنک دیموکراسی لە فەللوجە و حەوزەی قوومەوە بۆ دێنن!
یا ئوممەتەن زەحیکەت مین جەهلیها ئەلئومەمو.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا