ژووری هەواڵ


لە کاتێکدا پرۆژەی رووناکی  ساڵێکی نەخایاند و لە بەڵێنەکەی خۆی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان شکستی هێنا، ئێستا لە بری داواکردنی لێبوردن و چارەسەرکردنی قەیرانەکە، بە زمانێکی سزادان و هەڕەشە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە.
پرۆژەی رووناکی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە هاووڵاتییان پێویستە لە ماوەی 50 ڕۆژدا پارەی پسوولەکانیان بدەن بۆ ئەوەی کارەباکەیان نەپچڕێت. دەشڵێت: ئەگەر خزمەتگوزارییەکە بەهۆی نەدانی پارەوە پچڕا، گەڕاندنەوەی کارەباکە دەکرێت 24 کاتژمێر یان زیاتری پێ بچێت.
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە، هاووڵاتییان لە ئێستادا کەوتوونەتە ژێر باری قورسی بژێوییەوە و ناچار کراون لە یەک کاتدا هەم پارەی کارەبای پرۆژەی رووناکی و هەم پارەی مۆلیدە ئەهلییەکان بدەن. لە بری ئەوەی حکومەت و پرۆژەی رووناکی ئاسانکاری بۆ خەڵک بکن و خزمەتگوزارییەکان باشتر بکەن، بە هەڕەشەی بڕینی کارەبا و سزادانی 24 کاتژمێریی، باری قورسی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان گرانتر دەکەن.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا