​دوێنێ سێشەممە، ٢٥ ی ئاب لە مەڵبەندی نەینەوای حیزبی شیوعیی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی حیزب کرا کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان (ئەبو کاروان) سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و ڕێبەر ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ ڕێباز لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیان كۆچەر بەختیارو د شەپۆل .
​لە دیدارەکەدا، کە ژمارەیەک لە کادر و لێپرسراوانی حزب ئامادە بوون، دۆخی سیاسی و ڕێکخراوەیی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا. شاندی حیزب جەختیان لەسەر پەرەپێدانی کارەکان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنەکان و خەڵکی دەڤەرەکە کردەوە. لای خۆیانەوە، سەرکردایەتی و ئەندامانی مەڵبەندی نەینەوا خۆشحاڵی خۆیان بەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و ڕەوشی کارکردنیان لە مەڵبەندەکە خستەڕوو. کۆبوونەوەکە لە کەشوهەوایەکی هاوڕێیانەدا بەڕێوە چوو و تیشک خرانە سەر ئەرکەکانی قۆناغی داهاتوو لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی ناوچەکە.

powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا