هاوڕێ کرێکار
دوای ئەوەی پۆلیسی پارێزگای دیالە لەڕوودانی دیارنەمانی پۆلیسێکی نەوت وگازی هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە و دەستبەجێ دەست بەلێکوڵینەوە دەکەن و وتاربێژی مزگەوتی دوێدان و سێ کەسی تر دەستگیر دەکرێن ، کە پۆلیسەکەیان بەناوی دەعوەتیەوە فریوداوە و کووشتوویانە.
بەپێی زانیارییەکان، زێدان محەمەدخەماس، پۆلیسی نەوت و گازی هەرێم،سەرەڕای پیشە فەرمییەکەی ، کاری کڕین و فروشتنی ئاژەڵی کردووە و پارەی قەرزی لای یەکێک لەتاوانبارەکان بووە، کە پێکهاتوون لە دووبرا و دوو ئامۆزای عەبدولکەریم ساڵەح ، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە.
پۆلیسی دیالە ڕایدەگەیەنێت: تۆمەتبارەکان قوربانیەکەیان هەڵخەڵەتاندووە و دەعوەتی ماڵی خۆیان کردووە و پێکەوە نانی نیوەڕۆیان خواردوە و دواتر بە دەمانچە کووشتوویانە و تەرمەکەی و دەمانچەکەیان فڕێداوەته ناو بیرێکی کۆنی ئاو لەگوندی دوێدان.
​
​دوای ئەوەی تۆمەتبارەکان زێدان دەکوژن، ئۆتۆمبیلەکەی کە کیایەکی دووتەنی بووە، لەنێو باخێکی گوندی جدیدە فڕێدەدەن و پارە و مووبال و کەرەستەکانی تیدا دادەنێن و چەند وایەریکی کارەبایی ئۆتۆمبیلەکە دەبڕن و جێیدەهێڵن.
​سەرچاوەیەکی نزیکی خانەوادەکەی زێدان بۆ ئازادی ئاشکرایکرد، ئەوانەی زێدانیان کووشتووە، دوو برا و دوو ئامۆزای بەڕێوەبەری ناحیەی جەبارەن و یەکێکیان وتاربێژی مزگەوتی گوندی دوێدانە.
May be an image of text
powered by social2s


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا