شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە نێوان بەغداد و هەولێر دەچێتە قۆناغێکی نوێوە. 
لەوبارەیەوە فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە دوای کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنەکانی ئەمدواییەی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی، پێشبینی دەکرێت لەمەودوا کێشەی تەکنیکی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر ببێت و ڕووبەڕووی ئاستەنگی نەبێتەوە.
ووتیشی، ​وەزارەتی دارایی عێراق لە ئێستادا پشت بە پەیڕەکردنی سیستمی مقاسە دەبەستێت لە نێوان داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم و ئەو شایستە داراییانەی لە بەغداوە دەنێردرێن. 
ئەم سیستمە وادەکات کە پێویست نەکات مانگانە تەواوی داهاتی ناوخۆی هەرێم ڕوانەی بەغداد بکرێت ئینجا بڕی مووچە بنێردرێت، کە ئەمەش پێشتر هۆکاری سەرەکی بوو بۆ دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکان.
فازڵ نەبی ئاماژەی پێکرد، مانگی پێشوو​حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 50 ملیار دیناری وەک بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی حکومەتی فیدراڵ کرد، بەڵام بەهۆی هەندێک ناکۆکی لەسەر بڕی 120 ملیار دینارەکە، بەغداد بڕی 70 ملیار دیناری لە کۆی گشتی پارەی مووچە بڕی و بڕی 890 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد،
 فازڵ نەبی ئاماژەی بەنیگەرانی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کرد لە بەرامبەر بڕینی ئەو 120 ملیار دینارە مانگانەیە و ووتی، بڕینی ئەو بڕە پارەیە ئاستەنگی گەورە بۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دروست دەکات.
فازڵ نەبی بەگرنگی زانی، ​بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی گرفتی مووچە.
 پێویستە لە زووترین کاتدا شاندێکی تەکنیکی و دارایی باڵا لە نێوان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و بەغداد یان لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمان کۆببنەوە. بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر دیاریکردنی بڕە پارەیەکی جێگیر بەپێی ئەو توانایە داراییەی کە لەبەردەست هەمەجۆری داهاتەکانی هەرێمی کوردستاندایە. 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا