
گریگۆریڕزێپسکی*
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
لەمێژە حزبە گەورەکانی ئەورووپا دیوارێکیان بەدەوری ڕاست تووندڕەوداهەڵچنیوە، بەڵامبەفراوانبوونی کاریگەرییەکەی، ئەم لەمپەرە نەماو ئایدیای فۆبیای بێگانە و دەسەڵاتگەرایانە بووە دەرەتانێکی هاوبەشی ڕەوتی سیاسی دەسەڵات لەزیادبووندا. ئایا "ڕاست تووندڕەوی بێسنوور"، بەسەر ئایکۆنی سیاسی ئەورووپادا زاڵ دەبێت؟
پێدەچێتوەرچەرخانی ئەورووپا بەرەو ڕاست تووندڕەویهاتبێتەدی. لەئێستادا ئەم ڕەوتە ئیتالیا، هەنگاریا، سلۆڤاکیا، کرواسیا، فنلەندا و زوو حکومەتی هۆڵندا دەگرێتەوە. ئەم ڕەوتە لە سوید بەشێکە لە هاوپەیمانی زۆرینەی دەسەڵات. لەجێگاکانیتر، پرتوگال مانگی ئازاری ساڵی٢٠٢٣، پێشکەوتنی بەرچاو بووە. هەفتەنامەی بەریتانی ئیکۆنۆمیست مەزەندە دەکات کە: "لە ٢٠٪ی وەڵامی ڕاپرسییەک لە ١٥وڵات لە ٢٧وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، هەموو وڵاتە گەورەکان جگەلە ئیسپانیا، لایەنگری حزبەکانی "ڕاست سیاسەتی تووند"ن". دواتر وەک "پۆپۆلیست"، "نالیبراڵ"، "ئاڕاستەیڕەسەن" ئاماژەیان پێدەکەین... چونکە لە ڕاستیدا ناونان و باسکردنیان ئەستەمە. ڕەنگە بۆیەبێت لەڕوانینی سەرەتادا دەتوانین هەمووشتێکییان تێدا بدۆزینەوە.
ڤۆکس لە ئیسپانیا (Vox) یان چیگا (Chega) لەپرتوگال، پابەندی نیۆلیبرالیزمن. سویدییان فنلەندییەکانی پێش خۆیان بیری دەوڵەتی خۆشگوزەرانیڕاستەقینە دەکەن. لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٣ لە پۆڵەندا، حزبی یاسا و داد (PiS) پەلاماری ئازادییەکانیدا، بەڵام جارێکی دیکە دەریچەیەکی کردەوە. لەجەمسەری ڕاستی، حزبی کۆنفدراسیۆنی ئازادی و سەربەخۆیی، لەبەر ئەم بابەتە لۆمەی دەکات. ئەم ڕێکخراوەیە کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە پەرلەمان ئامادەیە، هەوڵی شادرنەوەی دژەجولەکەییەکەی نادات. لە فەرەنسە بەپێچەوانەوەی سەرۆکانی کۆمەڵگەی نیشتمانی (RN) خۆی لە بەشداریکردنی لەڕێپێوانی پاریس، دژی دژەجولەکەیی بەدەر دەکات. سەرۆککۆمار ڤلادیمێر زلنیسکی لەمانگی ئازار لە ڕۆمانیا سووپاسی جۆرجیا ملۆنی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پشتگیریکردنی ئۆکراینا. لە کاتێکدا حزبی نیشتمانی سلۆڤاکی (SNS) و فیدیس (Fidesz)، هەنگاریا ڕەخنە لە حزبی لیگای ماتیۆ سالڤینی دەگرن بەهۆی هاوکاریکردنی ئۆکراینا. لە ئیتالیا، پۆڵەندا یان فەرەنسە، فەزای فراوان لەلایڕاستیڕەوتیڕاست، هاندەری دەرکەوتنی ڕەوتە جیاجیاکانی دیکەیە.
لەسەر ئاستی کیشوەر، پشتبەستووە بە هێڵکاریڕەنگی قاوەیی، ڕەش و شین زیاتر بەسەر مێژوو، جوگرافیا، پێگەی وڵات لەدابەشکردنی کاری نێودەوڵەتی یان تەنانەت ئەو پێگەیەی دراوەتە ژنان یان خێزانی نەریتی. ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا (AfD)،ڕەخنەی لە لەباربردنی نائاسایی ژنانی ئەڵمانی دەگرێت، بە پێچەوانەی حزبی کۆمەڵگەی نیشتمانی فەرەنسە کە پشتگیری لەمافی کۆتاییهێنان بە دووگیانی خۆبەخشانە (لەباربردن) دەکات. حزبی برایەتی ئیتالیا (FdI)ی ملۆنی دژی پێدانی ناسنامەیە بە منداڵی هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان، لە کاتێکدا لۆپین لەکۆتاییدا مافی هاوسەرگیری بۆ هاوسەرە ڕەگەزبازەکان قبووڵکرد. لە هۆڵندا، سەرۆکی حزبی بۆ ئازادی (PVV)، خەیریڵدەرز وایڵدەرز هەمیشە داکۆکی لەمافی هاوڕەگەزبازەکان کردووە.
ڕوونی دەکاتەوە داکۆکیکردنی لە هاوڕەگەزبازەکان بە هۆی ڕقی تووندیەتی لە موسڵمانان، کە بە نائارامییان دەزانێت. سەرۆکە ئەورووپییەکانی دیکەی ڕاست تووندڕەو بێئەوەیتووشی فۆبیای ئیسلامی دەمارگیر بن، ئیسلام و کۆچبەران دەردەکەن. لەدەرەوەی دوورکەوتنەوەکان یان جیاوازییەکان، بێگومان هێڵێکی هاوبەش ئەم ڕەوتانە کۆدەکاتەوە، داکۆکیلە "خۆرئاوای ڕاستەقینە"، پرۆژەی پەسندکردنی ناسنامەی نیشتمانی و ستراتیژی دەکەن، کە لەخزمەت پێکهێنانی بلۆکێکی زۆرینەی نوێی کادیری ڕاپەڕاندن، چالاکوانان و دەنگدەرانە، چونکە تایبەتمەندی قۆناغی کۆتایی ڕادیکالیزەبوونی تەواوی ڕەوتە سیاسییەکانە لەمیانڕەوە تا لیبراڵ سیاسی، بەپەڕینەوە لە دیموکراتی مەسیحی یان موحافیزکارانە. لەم پەیوەندییەدا، پێویستە بۆچوونی شرۆڤەکارانی ترساو ببرێنە ژێر پرسیار: ئایا لەڕاستیدا تەواوی ئەورووپا لەقڵپبوونەوەدایە؟ ئایا لەداهاتوویەکی نزیک، ئەم ڕاستڕەوانی نەریتی ئەورووپا نین دەچنە پاڵ بۆچوونەکانی ڕاست تووندڕەوەوە و بۆ یەکگرتن لەگەڵییان دەبنە ڕادیکاڵ؟
دەستبەسەرداگرتنی سەگی پانک*
تێگەیشتن لەمیەکگرتنە پێویستی بەگەڕانەوەیە بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠١٠. ئەوکاتە ڕاست ڕادیکاڵ لەڕەتکردنەوەی کۆچبەراندایەکدەنگ بوون، بەڵام بۆچوون بۆ یەکگرتن لە ئەورووپادا جیاواز بوو. بەرەوڕووبوونەوە بە قەیرانی قەرزی حکوومەت، ناسیۆنالیستەکانی باشوور ئاڵنگاری سیاسەتی خۆپارێزییان کرد کە لە بەرلین و برۆکسل بڕیاری لێدرابوو، وەک "لگانۆرد" لە ئیتالیا یان ڕەوتی "یۆنانییە سەربەخۆکان"، کە لایەنگری چەپی ڕادیکاڵی ئەسینایان دەکرد... ئەوکاتە بەرەی نیشتمانی (FN)فەرەنسە دەیوت بەسەرکەوتنیان خۆشحاڵە. لە ئەڵمانیا، بە پێچەوانەوە، AfD دژیبەرنامەی پشتگیریکردنی یۆنان هەڵوێستی وەرگرت و لایەنگری دەرکردنی ئەم وڵاتە بوو لەناوچەی یۆرۆ. حکومەتەکانی پۆڵەندا، سلۆڤاکیا و چیک کە هێشتا لیبراڵە میانڕەوەکان سەرۆکایەتییان دەکەن، پشتگیری دیسپلینی بودجەیان کرد، کە بەرلینی هاوبەشی سەرەکی بازرگانیان بەسەر ئەسینادا سەپاندبووی.
بەدرێژایی ساڵی ٢٠١٥، هەمووشتێک گۆڕا، بەڵام بەدوو قۆناغ. لە ٢٠ی ئاب، حکومەتەکەی ئەلێکسیس سیپراس سەرەڕایڕەتکردنەوەی باجخوازی برۆکسل دوای ڕیفراندۆمی ٥ی تەممووز، بڕیاریدا لە بەرامبەر کۆمسیۆنی ئەورووپا پاشەکشە بکات. بەمشێوەیە نەیارانی پرۆژەی فیدرالیستی خۆیان بێ توانا لەڕووبەڕووبوونەوە و تەنانەت ڕزگاربوون لێی بینییەوە. بەم حاڵە، ڕاستڕەوترینیان بە هۆی ئەنگێلا مێرکل زوو بەرەیەکی نوێی شەڕییان دۆزییەوە. لە ٣١ی ئاب، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیابڕیاریدا سنوورەکانی خۆی بەڕووی نزیکەی ملیۆنێک پەنابەری سووری بکاتەوە، پێش ئەوەی ئەنجومەنی ئەورووپا قبووڵکردنی ١٦٠ هەزار کۆچبەر لە وڵاتانی ئەندام پەسند بکات. ئەم بڕیارە پۆڵەندیی و هەنگارییەکانی تووڕە کرد. لەوباوەڕەدابوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوە بە کەمبوونەوەی هێزی کار لەئەڵمانیا، یەکێتییەکە بەدەرس دادانێکی ئەخلاقی لەزەرەریان پشتگیری لەکۆچبەرانی موسڵمان بکات. لە تشرینییەکەمی ٢٠١٥، حزبی یاسا و داد (PiS) لە پۆڵەندا زۆرینەی ڕەهای لە پەرلەمان بەدەستهێنا. چوار مانگ دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕەوتێکی بۆ ناچارکردنی بۆداپست، پراگ و وارشۆ بە بەشداریکردن لەقبووڵکردنی کۆچبەران دەست پێ کرد، حزبی ئازادی و دیموکراسی ڕاستەوخۆ (SPD)ی چیک لە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەتشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ گەشەیەکی بەرچاوی کرد. پاشان لە نیسانی ساڵی ٢٠١٨، حزبی فیدس لە هەنگاریا ١٣٣ کورسی لە ١٩٩ کورسی پەرلەمان بەدەستهێنا.
لە هەڵبژاردنە ناوچەییەکانی کانونییەکەمی ساڵی ٢٠١٥، کە هاوکات بوو بەپەلاماری ئاوارە سوورییەکان بۆ کیشوەری کۆن و دوای پەلامارەکانی ئیسلامگەرایان لە کانونی دووەم و تشرینی دووەم بۆسەر پاریس، نزیکەی ٧ ملیۆن فەرەنسی دەنگییان بە بەرەی نیشتمانیدا. زیاتر لە بەرامبەر ژمارەی دەنگە بەدەستهاتووەکان لە هەمان هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٠، حزبی گەلی دانیمارک (DF) لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ٢٠١٥ گەیشتەپلەی دووەم. حزبی "ولامس بلانگ" لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەلجیکا لە ساڵی ٢٠١٨ گەڕایەوە پلەی یەکەمی پانتایی سیاسی فلاندری، بەڵام لەساڵەکانی دواتر، ڕاست تووندڕەوی وڵاتانی خۆرئاوا زیاتر لەهەمووشتێک، ملی بۆ چاکسازییە ستراتیژییەکاندا. ئەوانیش یەک لەدوای یەک پەیوەستبوون بەنەخشەی "ئەورووپای میللەتان"، کە حزبی فیدسی هەنگاریا و حزبی یاسا و دادی پۆڵەندا پێسنیارییان کردبوو. لۆپین و ملونی دوای ئەوە ڕازیبوون بە ناوچەیەکی بازرگانی ئازادی سادەی نێوان وڵاتانی سەربەخۆی ئەورووپا. دوایبرێگزیتێکی ماندوو، هەستییان بەپێویستی بەجێهێشتنیکۆمەڵگایەک نەکرد کە بە هۆی ڤیکتۆر ئۆربان، ببووە پانتاییەک بۆ باسی کەلتووری یان شووناس، دەربارەی کۆچبەران یان ئاسایش.
باسی "جێگرەوەی گەورە" لەلایەن ئەوانەوە، سەرەڕای چوونەناوەی ملیۆنان پەنابەری ئۆکراینی بۆ ئەورووپا نەبووەوە باسێکی گەرماو گەرم، بەڵام شەڕ هۆکاری هەڵاتنی خێزانە سپی پێست و بە تایبەت مەسیحییەکان بوو، نرخی مادە سەرەتاییەکانی بەرزکردەوە و هەڵاوسانی زۆر کرد. لە ساڵی ٢٠٢٢، تا ڕادەیەک لە هەمووشوێنێک، ڕاست تووندڕەو تووانیان تووڕە بوون بەهۆی زیادبوونی تێچووی سووتەمەنییان گەرمکردنەوە، بەرەو ژینگە و ئەوکەسانە لاببەن کە بەرگری لێدەکەن. ئێریک زیمۆر لە مانگی ئازار بەتووڕەییەوە وتی: "پڕوپاگەندەی ژینگە [کە دەڵێت] دەبێت چی بکرێت و چی بخۆین" بوەستێنین و خوازیاری دەستبەسەرداگرتنی "سەگەکانی پانک" بوو کە "ساسی تەماتە بەڕووی مۆنالیزادا دەکەن". AfDپێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەڵمانیا بەدرووشمی "هێستریای ناناوچەیی2COکە لەڕووی پێکهاتەوە کۆمەڵگا، کەلتوور و شێوەکانی ژیانمان تێکدەدات"، پەلاماری سەوزەکانی ئەڵمانیایدا گوایە هەوڵیانداوە شۆڤاژی گاز و نەوت قەدەغە بکەن.
هەنوکە لایەنگرانی ڕاست تووندڕەو لە هەمووشوێنێک سەرەڕای ناکۆکییەکانیان بۆ ئامانجێک هەوڵدەدەن: بەرگری لە "شێوەی ژیان"ی بەناوبانگ کە لەدرووشمی کۆنفدراسیۆنی ئازادی و سەربەخۆیی لە پۆڵەندا کورتدەبێتەوە: "ماڵێک، چیمەنێک، باربیکیۆیەک، دوو ئۆتۆمبێل، پشووەکان". هەموویان ئیدانەی ئایدۆلۆژیا دەکەن، ئیسلامگەرا، ژینگە، وۆکیست، جیهانیگەرا، کە بەوتەی ئەوان لە لەناوبردنی شارستانی یان ترسناکبوونی بەشدارن. لە ساڵی ٢٠١٧ دۆناڵد ترەمپ لە پۆڵەندا وتی: "پرسی سیاسی سەردەمی ئێمە ئەوەیە کە، ئایا خۆرئاوا ئیرادەی بۆ مانەوە هەیە یان نا".
حزبەکانی یاسا و دادی پۆڵەندا، فیدسی هەنگاریا، کۆمەڵگەی نیشتمانی فەرەنسە و هەموو ڕاست تووندڕەوەکانی ئەورووپا لایەنگری ئەم بابەتەن کە بەڕای ئەوان لانیکەم سێ سوودی هەیە. پێکهاتەیەک لە "عەقڵی تەندرووست" و سەرپێچی، بە تایبەت کاتێک دەتوانین بڵێین هەموو یان تا ڕادەیەک هەموو، بەبێدەنگی وا بیردەکەنەوە. هەمەلایەن بوون و گونجانی ڕواڵەتی لە هەر بابەتێکدا، لەشووناسی ترانس، کە ئایکۆنی داڕمانە بۆ ململانێیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لە ساڵی ٢٠١٠ ویڵدرس وربوی: "ئەگەر ئۆرشەلیم بکەوێتەدەست موسڵمانان، ئەسینا و ڕۆمانیا هەوڵدەدەن داگیری بکەن، ئورشەلیم هێڵی سەرەکی داکۆکیکردنە لەخۆرئاوا". لە کۆتاییدا، سوودی سێیەم خستنەداوی دووژمنانی سیاسییە.
لە ڕاستیدا وەڵامی ڕاست تووندڕەو بۆقەیرانی کۆمەڵایەتی، لەچاو چەپ پێشینە دەداتە هەر دووکییان: یەک، کاریگەری تاوان دانەپاڵ ملی ئەوانی دیکە و دوو، لاوازیی هێزی پێشکەوتوو لە یەکگرتنی چینەکانی کۆمەڵ. هەڵوێستەکانی تووندڕەویڕاست تووندڕەو چیدی نابێتە فۆبیای ڕاست نەریتی کە بەهۆیداڕمانی پێگەکەی لە کۆمەڵگادا بووەتەڕادیکاڵ. چ ڕێگایەکی دوورودرێژ تەی کراوە... لە ساڵی ٢٠٠٠، بەشداریکردنی حزبی ئازادی نەمسا (FPÖ) بەسەرۆکایەتی یۆرگ هایدەر لە حکومەتی نەمسا، بووە هۆی ناڕەزایی لیبراڵەکانی کیشوەر و دیموکرات مەسیحی. سەرۆک کۆمار ژاک شیراک ئیدانەی ئایدۆلۆژیایەکی کرد کە دژی "بەها مرۆڤدۆستییەکان و ڕێزگرتنی کەرامەتی مرۆڤ"ە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٤، حزبی کۆماریخوازان (LR) درێژەپێدەرانی ڕێگاکەی شیراک، فرانسوا زاڤیر بێلامیزی لەسەرەوەی لیستی هەڵبژاردنیان دانا کە وتبووی، ئەگەر زمور لەخولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمار ببێتە ڕکابەری ئەمانوێل ماکرۆن، دەنگ بەو دەدات.
لە کاتێکدا پێشنیارەکەی زمور، کاندیدی حزب "دووبارە کۆنتڕۆڵکردنەوە"، بۆ دامەزراندنی وەزارەتێکی کۆچبەران لە ئازاری ٢٠٢٢کەمێک شەرمەزاریی لێکەوتەوە، پازدە حکوومەت لە ١٥ی ئایاری ساڵی٢٠٢٣ لە نامەیەکدا بۆ کۆمیسیۆنی ئەورووپا داوای سیاسەتی کۆچبەری تووندییان کرد. هاوشانی ئیتالیا، حکومەتە ڕاستڕەو، میانڕەوەکان یان تەنانەت سۆسیال دیموکراتەکان لە دانیمارک و ڕۆمانیا، بەپێی مۆدێلی موحافیزکارانی بەریتانیا لەڕێککەوتن لەگەڵ ڕوواندا، لایەنگری گواستنەوەی پەنابەران بوون بۆ وڵاتانی سێیەم. فەرەنسە ئەم داواکارییەی ئیمزا نەکرد، بەڵام لە ئامادەکردنی ڕەشنووسەکەی بەشدار بوو. بە شێوەیەکی گشتی، هاوئاڕاستەیی ماکرۆنیزم بەململانێی کۆمەڵگەی نیشتمانی لەبابەتەکانی وەک پەسەندکردنی نیشتمانی، کە لەکاتی پەسندکردنی یاساکە وەکدەڵێن "کۆچبەری" لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ دیارە، "یارمەتی دەوڵەت بۆ سواڵکەران" یان "ژینگەی سزادان" لەوانەیە ورەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران گابرێل ئاتل بۆ بەگژداچوونەوەی ڕەوتێک نیشان بدات کە بە حزبی ڕووسیە لە فەرەنسە بناسێنێت و هەوڵبدات خۆی لێ جیابکاتەوە.
زۆرجار حزبی کۆماریخوازانی ڕاست نەریتی بەباشی دەزانێت کە پێشنیاری تووندڕەوتر لە ڕاست تووندڕەو بکات. ئەریک سیتۆی سەرۆکەکەی، بەڕاشکاوی باسی "جێگرەوەی گەورە" دەکات یان خۆی لەئیدانەکردنی تووندوتیژی چالاکوانانی ڕاست تووندڕەو دەدزێتەوە کە دوای مردنی تۆماس پرۆتۆی گەنج لە کریپۆل لەتشرینی دووەمی ٢٠٢٣، هاوار دەکات: "ئیسلام لەدەرەوەی ئەوروپا". لە کاتێکدا جۆردن بادێلا، سەرۆکی کۆمەڵگەی نیشتمانی، لەچاوپێکەوتنی لەگەڵ تۆڕی2Franceبەوەرگرتنی هەڵوێستێکی میانڕەوتر وتی: "ئێمە وەڵامی تووندوتیژی لەکۆمەڵگادا بەکاردانەوەی کەسی سزادراو، دادپەروەری تایبەتی و درووشمە تۆڵەستێنەوەکان نادەینەوە". سیتۆ بەشکاندنی نەریتی گولیستی، بەپشتگیریکردنی بێکۆتومەرج لە حکومەتی ڕاست تووندڕەوی ئیسرائیل تەنانەت پێش کۆمەڵگەی نیشتمانیشدەکەوێتەوە و دەربارەی ستانداردەکانی کۆچ یان ژینگە، زیاتر لە ڕاست تووندڕەو ڕەخنە لە سیاسەتەکانی یەکێتی ئەورووپا دەگرێت.
بەڵێ بۆ یۆرۆ، بەڵێ بۆ ناتۆ
هەندێک جار کۆماریخوازان، باسی بێناوبانگکردنی کۆمەڵگەی نیشتمانی دەکەن. لۆران واکیە لە ١٣ی تەمووزی ساڵی٢٠٢٣ لەچاوپێکەوتن لەگەڵ فیگارۆ پێش هەمووشتێک هەوڵیدەدا خۆی دڵنیابکاتەوە: "فەرەنسییەکان زۆر لە شایستەبوونی مارین لۆپین دوودڵن، کە هەرگیز هیچ بەرپرسیاریەتییەکی نەبووە"، بەڵام کاتێک ئەم بەڵگەیە متمانەی نامێنێت، کە بەرپرسی باڵای حکوومەت وەک فابریس لیگەری پەیوەندی بەلیستی هەڵبژاردنی ئەورووپای باردێلاوە دەکات، یان کاتێک ڕۆژنامە ڕاستە متمانەپێکراوەکانی وەک فیگارۆ یان ئیکۆ لاپەڕەکانیان بەڕووی شارەزایانێک دەکەنەوە کە ڕەوایەتی بە بۆچوونەکانی کۆمەڵگەی نیشتمانی دەدەن.
بەمشێوەیە ڕاست نەریتی گلاوەتە کێشەی تووندڕەوییەوە کە یارییەکی سیاسییە و لەلایەن ڕاست تووندڕەو بەلەزترین تووخمەکانی بەرنامەکەی نۆژەن کراوەتەوە. ملۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا، کە هەنوکە هاوئاڕاستەی بە ئەتڵانتیزم و بەرگریکردنە لە یۆرۆ، دۆستایەتی خۆی لەگەڵ: ئۆرسۆلا فۆن لاین دووپات دەکاتەوە. دوای هەڵبژاردنەکانی ٩ی حوزەیران، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا، هاوپەیمانییەکی تری گروپەکەی، حزبی گەلی ئەورووپا (EPP)، لەگەڵ گروپی موحافزکاران و ڕیفۆرمخوازانی ئەورووپی (CRE)، بەمەحاڵ نازانیت، کە بریتییە لەنوێنەرانی ملۆنی، ڤۆکسی ئیسپانیا و یاسا و دادی پۆڵەندا. ڕێککەوتنەکان بۆ دروستکردنی هاوپەیمانییەک بووە هۆی ئەوەی نوێنەرانی حزب "دیموکراتەکانی سوید"، ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەورووپا قبووڵ بکات و یان حزبی بۆ ئازادی هۆڵندا پشتگیری سەربازی لە کیێڤ بکات. دەربارەی بەجیهانیبوون، ڕاست نەریتەکانی دیکە، کە لەسەردەمی قەیرانی کۆرۆنا و سەرهەڵدانی چین وەک هەڕەشەیەکی جیهانی دەربارەی بازرگانی ئازاد کەمتر دەمارگیر بوون، نەکەونە بەرامبەر ڕاست تووندڕەوییەک کە ئەم پرسە بە شێوەیەکی کەمتر کۆمەڵایەتی و زیاتر مەدەنی دەخاتەڕوو.
پێویستە چاکسازییەکانی ڕاست تووندڕەو لەخزمەت ئامانجێکدا بێت کە سەرۆکی گروپی برایەتی ئیتالیا لە پەرلەمانی ئەورووپا لەگەڵ ڕادیۆی فەرەنسەی نێودەوڵەتی لە ١ی ئایار گێڕایەوە: "ئەورووپا بێ سۆسیالیستەکان و بە بێ ئەم گروپانەی کە خویان بە ئیکۆلۆژیست دەناسێنن، بەڵام لە ڕاستیدا ئیکۆ، تووندڕەون". بەپەلەترین پرس لە هەڵبژاردنەکانی حوزەیران لەبەهێزی باڵی ڕاست بۆ بردنەژێر پرسیاری بەڕێوەبردنی هاوبەشی پەرلەمانە لەلایەن حزبی گەلی ئەورووپا و سۆسیالیستەکان. سیستمێک بەپێی ڕێککەوتنە گۆڕاوەکان دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی، کە سەریکێشایە زاڵبوون بەسەر باسە کۆمەڵایەتییە تووڕەترەکانەوە و ڕێکارێکی دیسانەوە ئاڵۆزتر ئەودیوی ستەیج دەبێت دەربارەی پرسی ئابووری.
* گریگۆریڕزێپسکی، یەکێکە لە بەرپرسانی کۆمەڵەی چالاکییەڕەخنەگرییەکان دژی تووێژەری میدیا و زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
* دەستبەسەرداگرتنی سەگی پانک: (Gutterpunk) یان "زۆنارد" جۆرێک سەگی بەرەلڵای سەر شەقامەکانە لە هەشتاکان سەریهەڵدا و بە گشتی سەگێک پێشەوایەتی دەکردن.
ir.mondediplo.com