فەرهەنگ غەفوور

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق بەرنامەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە خرایە دەنگدان، شۆڤێنییەكان، كە زادەی هەمان ئەو شۆڤێنییانەی پێش خۆیانن، كە هەڵەبجەیان كیمیاییباران كرد، كەچی یەكدەنگی و رژدبوونی كورد لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، چۆكی پێ دادان و گرەوەكەمان بردەوە.

ئەمە شتێكی زۆر نییە بۆ شاری هەڵەبجەی هونەر و ئەدەب و شیعر و جوانی و شاری بەناهەق خنكێنراوی هەڵەبجە، بەڵكوو تەنیا ساڕێژی برینێكە، تەنیا قەتماغەی زامێكی قووڵە و هێشتا هەزاران برین و زام، بێ قەتماغە و بێ ساڕێژ ماونەتەوە و رۆژ هەر دەبێ دابێ، سەربەخۆیی یەكجاریی كوردستان ئەو برینانە ساڕێژ بكات... تا ئەو رۆژە، ئەم دەسكەوتەی ئەمڕۆ و ئەم ساڕێژی برینێك لە جەستەت پیرۆز بێ ئەی شارەكەی گۆران و تاهیربەگ، ئەی ناسنامەی مەزڵوومیەتی گەلی كورد، ئەی هەڵەبجەی شەهید.

وتاری نووسەران