
لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، 5/12/2013 واتا 12 ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ڕۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری کەلار ، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆرکرا.
کاوە گەرمیانی ماوەیەکی زۆر پەیامنێری هەفتەنامەی ڕێگای کوردستان و ڕادیۆی ئازادی ناوەندی بوو لە گەرمیان، یەکێکیشبوو لە ڕۆژنامەنوسە بوێرەکان و پەردەی لەسەر زۆر دیاردەی دزێو و گەندەڵی هەڵماڵی ، بۆیە چەندین جار لەلایەن بەرپرسە حزبی و حکومیەکانی سنورەکە، دووچاری هەڕەشە لێکردن و گرتن و سوکایەتی پێکردن بۆوە، بەڵام ئەو کۆڵی نەداو بەردەوام بوو لەسەر ووتنی ڕاستیەکان و خستنەڕووی ناشرینیەکان.