٢٤ـەمین كۆنگرەی ساڵانەی وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، لە شاری لاهای لە هۆڵەندا و لە ڕۆژانی ١ تا ٦ی ١٢ی ٢٠٢٥، بە بەشداریی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام و ژمارەیەك لە رێكخراوە ناحوكمییەکانی دژ بە جینۆساید لە وڵاتە جیاجیاکاندا، لە بارەگای سەرەكی دادگاكە بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەی ئەمساڵدا نوێنەرانی ١٢٥ وڵات، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکوەزیران و وەزیرانی دەرەوە بەشدار بوون. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنگرەکە بریتی بوون لە باسکردن لە چالاکبوونی زیاتری دادگاکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشە داراییانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا ڕووبەڕووی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بوونەتەوە.

لە پەراوێزی كۆنگرەکەدا، چالاکوانانی باشووری کوردستان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی جینۆساید و قوربانیانی كەیسەكانی هەڵەبجە، شەنگال و نوگرەسەلمان، لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی میوانان و نوێنەرانی بەشێک لە وڵاتانی ئەندام، چیرۆكی خۆیان گێڕایەوە. ئەوان باسی گۆڕە بەكۆمەڵەکان، ئەنفال، تراژیدیای شەنگال و تێكشكانی داعشیان کرد.

هاوڕێمان ڕۆژنامەنووس «زیاد کەریم»، کە یەکێک بوو لە بەشداربووانی ئەو کۆنگرەیە، لە لێدوانێکدا بۆ « رێگای كورستان» سەبارەت بەو کۆنگرەیە وتی: "ئەوەی لەم کۆنگرەیەدا گرنگ بوو، ڕەخساندنی کات بوو لە ڕێگای ئیڤێنتەوە بۆ ژمارەیەک چالاکوانی کورد و نوێنەری ڕێکخراوەکانی جینۆساید، کە باس لە تاوانەکانی ئەنفال، کۆمەڵکوژی، گۆڕی بەکۆمەڵ، کیمیابارانی هەڵەبجە و شەنگال و نەهامەتییەکانی گەلی کورد بکەن."

زیاد کەریم ئاماژەی بەوەش کرد کە بەشێک لە ئیڤێنتەکان تایبەت بوون بە قوربانیانی کیمیاباران، نوگرەسەلمان و کارەساتی ئێزیدییەکانی شەنگال، کە ڕاستەوخۆ چیرۆکەکانیان بۆ ئامادەبووان گێڕایەوە. ناوبراو وتیشی: "گرنگییەکی تر ئەوە بوو کە لەپاڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام، چالاکوانان و قوربانیان وەک نوێنەری کوردستان ئامادەییان هەبوو؛ ڕاستە ئاڵامان لەپاڵ ئاڵای وڵاتان نەبوو، بەڵام پێمان گوتن ئێمە گەلێکی مافخوراوین، لەوەتەی هەین داگیرمان دەکەن و قڕمان دەکەن، بە ئاگر و ئاسن لەناومان دەبەن، جینۆساید کراوین، ئەنفال کراوین، کیمیاباران کراوین و دابەش کراوین."

 

May be an image of dais and text

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا