
شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایگهیاند ههفتهی داهاتوو شەپۆڵێکی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە بەڕێوەیە و ئەگەری تاوەبارانی زۆر بەهێز و دروستبوونی لافاو هەیە.
لەبارەی ئهگهری هاتنی شەپۆڵێکی بارانبارین لە هەفتەی داهاتوو، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزا له بواری کەشناسی ڕایگهیاند: له ههفتهی داهاتوو شەپۆڵی بارانبارین ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر دەبێت، بۆیه داوا لە سەرجەم شارەوانیی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، ئامادەکاری تەواو بکەن، چونکە شەپۆڵێکی زۆر بەهێزی بارانبارینی بە لێزمە و هەورە بروسکەی بەهێز و بارینی تەرزەی قەبارە بچووک و مامناوەند ڕوو دهكاته هەرێمی کوردستان.
به وتهی ئهو شارهزایهی كهشناسی بە هۆی دروستبوونی بارسته هەوری کەڵەکەبووی باراناوی، کە بە (سوپهرسێل) ناسراوە، ئەگەری تاوەبارانی زۆر بەهێز و دروستبوونی لافاو هەیە.