كەشناسێكی شارەزا پێشبینی كردووە كە تا سەری ساڵ هیچ شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێم و عێراق ناگرێتەوە، بەڵام لە سەرەتای ساڵ شەپۆلێكی بەهێزی بەفر باران تەواوی ناوچەكانمان دادەپۆشێ‌.

ئاراس جەبار، بڵاویکردەوە'' لەئێوارەی رۆژی سێشەمەوە ١٦ی مانگ، لەئەنجامی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا لەسەر ناوچەکانمان هەوایەکی وشک و سارد بە شێک لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەت سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە سنوریەکانی ئیدارەی سۆران.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمەش ئەبێتە هۆی چالاکبوونی بای باکوری رۆژهەڵات بەخێرای ١٥ تا ٣٦کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، هەر لەئێوارەی سێشەمەوە شەپۆلێکی لاوازی بەفر بارین ناوچەکانی باکوری خۆرئاوای ئێران ئەگرێتەوە و بەلاوازی کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەبێت و ئەگەری کرێوە بەفر لە سنوری حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان و سیدەکان و پشدەر و پێنجوێن و بەگشتی ناوچە شاخاویە سنوریەکان ئەبێت تا ئێوارەی چوارشەمە بەردەوامی ئەبێت.

کەشناسەکە دەڵێت'' کاریگەری وشکە سەرما و باکە لەسەر ئەو ناوچانە تا رۆژی شەممە بەردەوامی ئەبێت و بەدرێژای ئەو ماوەیە کەشێکی سارد لەو ناوچانەدا هەستیپێدەکرێت و شەوان پلەکانی گەرما لەناوچە شاخاویەکان بۆ نزیک سفر پلە نزمدەبنەوە و لەناوچە شاخاویە سنوری و بەرزەکانیش چەند پلەیەک دەچنە ژێر سفرەوە .

باسی لەوەشکردوە، بەگشتی تا کۆتایەکانی ئەممانگە پێشبینی هاتنی شەپۆلی گشتگیری بەفر و بارانبارین بۆ ناوچەکانمان ناکرێت و کەشوهەوا بەزۆری بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە لەدوای ئەو وادەیەش پێشبینیەکان دروستنین بەڵام ئەگەر هەیە لەکۆتایەکانی مانگ یان سەرەتای ساڵی داهاتوو شەپۆلێکی جەمسەری باکوری بگاتە سەر ناوچەکانمان و بەفر و بارانبارین دەستپێبکاتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا