كەشناسێك پێشبینی دەكات ئەمڕۆ سێشەممە لە تەواوی هەرێم بارانی بەخوڕ ببارێت و ئەگەری لافاو لە هەندێ‌ شوێن لە ئارادایە، هەر ئەو كەشناسە دووپاتی كردەوە كە دوو شەپۆلی جەمسەری لەسەر هەرێم لەنگەر دەگرن و ئەگەری درووست بوونی سوپەر سێڵ هەیە.

دەشڵێت لە ئێستادا لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین بارستە هەورێکی سوپەرسێڵ دروستبووە و جوڵەکردنی لە کاتەکانی داهاتوودا بەئاراستەی ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی نێوان سلێمانی و کەرکوکە و هەولێریش لەو برانە بێبەش نابێت.''

 

وتیشی'' هەورەکە هەورە بروسکەی توند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە لە ئێستاوە بەگشتی ناجێگیری کەش و هەوا بەهێزتر ئەبێت بەهۆی سەرکەوتنی زیاتری هەوای شێدار لەباکوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ''.

 

پلەکانی گەرما بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی بەم شێوەیە:

 

هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢  پلەی سیلیزی

کەرکووک: ١٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٣ پلەی سیلیزی

سۆران: ٩ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ١٥ پلەی سیلیزی

ئامێدی: ٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزیa

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا