
دەستەی داکۆکیكرد لە سروشتی سلێمانی: لافاوەکەی چەمچەماڵ ڕووداوێكی سروشتی نه‌بوو، به‌ڵكو تاوانێكی چاوچنۆكانه بوو.
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی، هۆكاری لافاوەکەی چەمچەماڵ ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌ران، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه ڕوداوێكی سروشتی نه‌بووه، به‌ڵكو کردەوەیەکی مرۆڤکردی بێ‌ویژدان و چاوچنۆکانە بوو.
دوای لافا‌وه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتیان به‌ركه‌وتنی زه‌روزیانێكی زۆری ماددی، دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ده‌ڵین: ده‌سه‌ڵاتداران و وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ر پانتاییه‌ك ببینن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ژینگه و ماسته‌ر پلان، ده‌یكه‌نه پڕۆژه‌ی بازرگانی، ئه‌مه‌ش كاره‌سات به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
لە به‌شێكی دیگه‌ی ڕاگەیەنراوەکەدا ڕەخنە لە ده‌سه‌ڵات دەگرن، چونكه ئه‌وان هۆكاری دروستبوونی لافاون، كه‌چی ده‌ڵێن ڕووداوی سروشتییه. ئەو ڕوودا و لافاوه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌روبه‌رییشی، نموونەیه‌كه له کردەوەی مرۆڤکردی بێ‌ویژدان و چاوچنۆکانە، چونکە دەسەڵات و وەبەرهێنەرەکانیان ڕێڕه‌وی ئاویان گۆڕیوه كه هه‌زاران ساڵه سروشت دروستی كردوون.