
قایمقامی تەقتەق ڕایگه‌یاند: لافاوی چه‌ند ڕۆژه زیانی بە زیاتر لە ٢٣٠ كه‌س گه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سانه‌ش جووتیار و ئاژه‌ڵدار و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری و حه‌وزی ماسیین.
لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی باران بارین و دروستبوونی لافاو به‌شێك له‌ناوچه‌كانی هه‌ریم زیانی گیانی و ماددیان به‌ركه‌وت، قه‌زای ته‌قته‌قیش یه‌كێك بوو له‌و شوێنانه‌ی كه زیانێكی زۆری به‌ركه‌وت.
له‌مباره‌وه ئاسۆ مستەفا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: بەهۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێی بچووک ٢.٥ تا ٣ مەتر، زیانێکی زۆر بە جوتیاران و گوندنشینانی سنووری قەزاکە کەوتووە، زیانه‌كانیش پڕۆژەی کشتوکاڵی و گه‌شتیارییه‌كان و حەوزەکانی ماسی گرتۆته‌وه.
له‌باره‌ی ئاماری زیانه‌كانه‌وه وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و پرۆژانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه 230 كه‌سن و دانیشتووانی گونده‌كانی کانی لەلە، چۆم حەیدەر، ساتۆقەڵا، مخەڕەس، باغەجنێر، سەرکەڵەک، مەلازیاد، گەرمک و کانییە ڕەشن.