لە ئاگاداریەکدا ، لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، ئەندامانی لقەکەی ئاگادار دەکاتەوە، کە پەلە بکەن لە ناردنی ئابونەی ساڵانەی ئەندامێتیان،هەروەها لە ئاگاداریەکەدا ، ئەندامەکانی پابەند دەکات، کە ساڵانە دەبێت لە ١\١ تا ٣٠\١٠ ئابوونەی ساڵانەیان بدەن. بەپێچەوانەوە ڕێکاری پێویست دەگرنە بەر.

ئەم ئاگاداریە لەکاتێکدایە، کە ئەم لقە لە هەرێمی کوردستانەوە هیچ هاوکاریەکی مادی ناکرێت و بەو هۆیەشەوە چەند ساڵێکە بارەگاکەیان داخراوە.

لەو بارەیەوە مەهدی زریان سکرتێری لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، یەکێک لەسەرەتایترین ئەرکەکانی ئەندامی سەندیکاکان بەخشینی ئابوونەیە، بۆئەوەی سەندیکا بتوانێت بە وبڕە پارەیە تەمویلی کاروچالاکیەکانی خۆی بکات و کرێی ئەوشوێنەشی پێدابین بکات کە بارەگاکەیەتی!،

 بەداخەوە ئەمەچەندین ساڵە زۆرینەی ئەندامەکانمان ئابوونە نادەن و زیاتر لە چەندین جاریش ئاسانکاریمان بۆکردوون و لیان خۆشبووینە،بەڵام لەئێستادا کە ئێمە هیچ داهاتێکی ترمان نییە و بەهۆی قەیرانی دارایشەوە تەنانەت بەناچاری بارەگاکەشمان داخراوە ناکرێت لەوەزیاتر بێدەنگبین لەئاستی کەمتەرخەمیەکان.

ئاگاداریەکەی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، لەکاتێکدایە ڕۆژنامەنوسانی سەر بە لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق،لەلایەن بەغداوە هەر جۆرە ئیمتیازێک دەیانگرێتەوە، بەڵام ئەو ئیمتیازە ڕۆژنامەنوسانی لقە کوردستانیەکە ناگرێتەوە.

مەهدی زریان، لەم جیاکارییە نیگەرانەو ڕەخنەشی لە ئیدارەی شارەکە و خودی پارێزگار هەیە و ووتی، دەبوو  ئەمە یەکێک بوایە لەخەمی گەورەی ئیدارەی کەرکوک

کە لەئێستادا بەحیساب پارێزگارەکەشی کوردە، بەڵام نەک ڕۆژنامەنوسانی کوردستانیان نەکردە ناو معادەلەکەوە بگرە نوسراوەکانیشمان ناخوێننەوە و بەئاشکرا مامەڵەمان لەگەڵداناکەن،  هەربۆیە ئێمە لەڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە هەوڵمانداوە کە ئەوان  لە ڕێگەی کاربەدەستانی بەغداوە فشار لەسەر ئیدارەی کەرکوک  دروستبکەن و سنوورێک بۆ ئە مەحرومکردنە دابنێن کە ڕوو بە ڕووی ئەو ڕۆژنامەنوسانە بۆتەوە

سەر بە سەندیکا کوردستانیەکەن.

لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ، بەهۆی بێ پارەیی و نەبوونی هاوکاری، بارەگاکەیان داخراوە، جگە لەوەش ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، لقەکەیان بەجێهێشتووەو، خۆیان گواستەوە بۆ سەر لقە عێراقیەکە..

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا