فازڵ نەبی :مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەفەوتێت.

شێروان میرزا : پرسی مووچه‌كانی 11 و 12 ، یه‌ك جوڵه‌ی سیاسی به‌هێزی ده‌وێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری: 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ ئامادەیە.

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق هۆشداریدا لە فەوتانی دوو مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان.

جەختیشی لەسەر دەکاتەوە ، کە حکومەتی عێراق، ستەم لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەمافە داراییەکانیان بێ بەشیان دەکات.

فازڵ نەبی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، مووچەی مانگی 10 نافەوتێت و خەرج دەکرێت ،بەڵام ئەگەر بەغدا لەسەر سیاسەت و بەرنامەی ئێستای بەردەوام بێت، مووچەی مانگەکانی 11و 12 خەرج ناکرێت و دەفەوتێت.

فازڵ نەبی ڕەخنەشی لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا گرت و ووتی، پێویستبوو سکاڵا لەسەر حکومەتی بەغدا تۆماربکەن بەڵام نەیانکرد، دڵنیاشم سکاڵاکەیان دبردەوە.

لەلایەکی ترەوە شیروان میرزا ئەندامی لێژنەی دارایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، پرسی مووچه‌كانی 11 و 12 ، یه‌ك جوڵه‌ی سیاسی به‌هێزی ده‌وێت، كه‌ هه‌رێم به‌گشتی فشار بخاته‌ سه‌ر بڕ‌ِیاربه‌ده‌ستانی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م ئه‌م دوو مووچه‌یه‌ بكرێته‌ ئه‌مانه‌ت و ده‌كرێت له‌ ساڵی 2026 دابه‌شبكرێت”.

لە لایەکی ترەوەو سەبارەت بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 10، کە پێدەچێت دواین مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بێت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،هەموو رێکارەکانی تایبەت بە مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێمەوە تەواوکراون و 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی ئەو مانگەش ئامادەیە، بەڵام بۆ ناردنی، چاوەڕێی بڕیاری خەرجکردنی مووچەین لە لایەن بەغدا.

هەرچەندە هەرێمی کوردستان لە ژێر فشاردا، نەوتی ڕادەستی بەغدا کردووە، بەڵام هێشتا مووچە خۆرانی هەرێم لە دڵەڕاوکێدان و مانگانە مووچەکانیان لەکاتی خۆیدا وەرناگرن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا