
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، له ئۆپهراسیۆنێكدا سێ کەسیان لە شاری کەلار به تۆمهتی بازرگانیكردن به ماددە هۆشبەرەکان دهستگیر كرد.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دووز خورماتوو ئەنجامدرا.
لە یەکی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، دوای چاودێری بەردەوام و کۆکردنەوەی زانیاری ورد، هێزەکانی ئاسایش بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گەرمیان، تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکرد.
لە کاتی دەستگیرکردندا، بڕێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکان دەستی بهسهردا گیرا، کە بریتی بوون له چوار کیلۆگرام ماددەی "تەلیاک"، کیلۆیهك و ٣٠٠ گرام ماددەی "کریستاڵ" و 3000 دەنك له حەبی هۆشبەر
به بڕیاری دادوهر، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی ٢٦ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە دەروونییەکان لەبەر دادگان و لێکۆڵینەوەکان لەسەریان بەردەوامە.