سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە ئەنجومەنی سیاسی نیشتیمانی هێزە سوننەکانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆی ئەنجومەنی سیاسی ، لە بارەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، شەش کەس بۆ ئەو پۆستە کاندیدن“ کە بریتین لە : محەمەد حەلبوسي (سەرۆکی پێشووی پەرلەمان)، محەمەد تەميم (وەزيری پلاندانان)، موسەنا سامەڕائي (سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم )، سابت عەباسی ( سەرۆکی هاوپەیمانی حەسم)، سالم عيساوی (پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سیادە)، مەحمود قەيسي (سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدا)”.

ووتیشی ئەمڕۆ تەنها ناوی کاندیدەکان جیا دەکرێتەوەو ئەو کاندیدانە دیاری دەکرێن ، کە زۆرترین چانسیان هەیە ، بەبێ ئەوەی ناوی کاندیدی کۆتایی ڕابگەیەندرێت، تا لە کۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سیاسی کە دەکەوێتە کۆتایی هەفتەی داهاتوو  کاندیدی فەڕمی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ووتووە، کە لە نێو هێزە سوننیەکاندا ناکۆکی هەیە لەسەر ئەو پۆستەو پێشبینی ناکرێت هەروا بە ئاسانی تێپەڕێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا