ڕۆژی ٨ی ۱۲، لەشاری هەولێر، هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، بەشداریکرد، لەمەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی "شورای مەزن"ـی چین ، کە بڕیارە کار لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتی چین و هەرێمی کوردستان بکەن.
لەمەراسیمەکەدا، ۹ ڕاوێژکاری کورد بۆ ئەم ڕێکخراوە دانرا، کە سەرجەمیان ئەو کەسانە بوون ، پێشووتر سەردانی وڵاتی چینیان کردبوو، بڕیاریشە، لەم مانگە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی چین سەردانی هەولێر بکات.