باڵیۆزخانەی ئەمریکا، ئامادەیی ئەمەریكای پیشاندا بۆ جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری لە هەولێر.

جۆشوا هاریس، ڕایگەیاند'' بە جیدی و خێرایی لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەولێر و بەغدا کار دەکەن بۆ جێگیرکردنی سیستمی بەرگری.''

وتیشی'' جێگیرکردنی سیستەمەکە بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی هەستیاری هەرێمی کوردستان لە هێرشەکان.''

ئەو بەرپرسە داوا لە عێراقیش دەکات رووبەڕووی پارەدارکردنی نایاسایی و دزینی سامانی عێراق ببنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ٢ی ئەم مانگە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەکە و هەناردەی گاز بۆ سەرجەم وێستگەکانی کارەبا ڕاگیران، بووە هۆی پچڕانی زیاتر لە ٨٠٪ـی کارەبای هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق.

هاوکات، هەر لە چەند مانگی ڕابردودا، چەندین جار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا