
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاشكرای كرد، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەولێر و بەغدا بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانی هەستیاری هەرێمی کوردستان لە هێرشەکاندا، به خێرایی له هه‌وڵدان بۆ دانان و جێگیرکردنی سیسته‌می بەرگریی موشەکی.
جۆشوا هاریس، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە به‌غدا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كۆرمۆری به قێزه‌ون ناوبرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، له گفتوگۆی به‌رده‌وامن و كارده‌كه‌ن بۆ ناردنی ئەو سیسته‌مانەی کە ژێرخانی هەستیار دەپارێزن، ئه‌مه‌ش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرش و هەڕەشەکانی ئێرانه بۆ سه‌ر عێراق، کە بە درۆن ومووشەک هێرش و هەڕەشە لە ئابووری سەقامگیری دەکەن.
ده‌رباره‌ی گفتوگۆکانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی هه‌رێم ، بەرپرسه‌كه‌ی ئەمریکا ئاشكرای كرد كه واشنتن لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخه‌كه دەکات و جه‌ختیشیی كرده‌وه ده‌بێت گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م بە خێرایی بەڕێوە بچن.