لە سنووری هەڵەبجە هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەكان رووبرووی هێزێكی داعش بوونەوەو سێ‌ داعشیان دەستگیر كرد لەناویاندا ئەمیرێكی تێدایە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیایەکی نزیک لە دەسەڵات بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و مەفرەزەیەکی ''داعش'' ڕوویداوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامدا هێزەکانی ئاسایش توانیویانە سێ چەکداری ''داعش'' دەستگیر بکەن، کە یەکێک لە دەستگیرکراوەکان پلەی "ئەمیر"ی هەیە لەنێو رێکخراوەکەدا.

هاوکات لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، کارمەندێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بریندار بووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا