ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (الیوم) ڕایگەیاند ، سیستەمی لامەرکەزی لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوودا پیادە دەكرێت و سیستەمێکی گونجاوو سەرکەوتووە ، بەڵام سیستەمی مەرکەزی شکستهێنانی لە سوریا سەلماندووەو بێ کەڵکە.
ئاڵدار هۆشداریدا، ئەگەر لەگەڵ حکومەتی راگوزەر سەبارەت بە سیستەمی حوکمڕانی لە سوریا رێكنەكەوین، پێویستە ریفراندۆمێکی لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام بدەین و بڕیاری خۆمان بدەین.
ووتیشی چاوەڕوانی دەرئەنجامێکی جیاواز لە حکومەتی راگوزەر ناکەین، چونکە هەمان شێوازەکانی دەسەڵاتی پێشوو پەیڕەو دەکات.
ئاڵدار خەلیل، زیاتر ڕەخنەی لە دەسەڵاتی ئێستای سوریا گرت و ووتی، بەشار ئەسەد تا ڕادەیەک ئامادەبوو دان بە ناسنامەی کوردا بنێت بەڵام هیچ ئاماژەیەک لە ئارادانییە نییە حکومەتی راگوزەر تەنانەت پرسی کوردیش قبوڵ بکات ، ئەم دەسەڵاتە بەردەوامە لە سیاسەتی نکۆڵیکردنی بوونی كورد، ئەگەر لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوام بێت، دەڕوخێت یان دەبێت دیکتاتۆرییەت.
لە کۆتایشدا ووتی ، ئەوەی لە سوریا گۆڕاوە تەنها ناوی ئەوانەیە لە حکومەتن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا