
ڕۆژی ۷ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو پارێزگاری کەرکوک ، لەڕێگەی لینکێکەوە ، دەرگای پێشکەشکردنی مامەڵەی دامەزراندنی بۆ 7304 هەزار پلەی وەزیفی بە شێوەی گرێبەست کردەوە، لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 143هەزار مامەڵە پێشکەشکرا.
بەپێی زانیاریەکانی ڕێگای کوردستان ، لە دوای کۆتاییهاتنی وادەی دیاریکراو ، لێژنەیەکی وردبینی پێکهێنراوە، بۆ وردبینیکردن لە مامەڵەکان.
هەرچەندە لەم دامەزراندنەدا ئەولەویەت بە خاوەن بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس و دیبلۆم دراوە، بەڵام بەپێی زانیاریەکان ئەو مامەڵانەی پێشکەش کراون ، تەنها لە 40%ی هەڵگری ئەو دوو بڕوانامەیەن.
چاوەڕوان دەکرێت لەم نزیکانە ئەنجامی وردبینیەکەڕابگەیەندرێت وناوی دامەزراوەکان ئاشکرا بکرێت.
مووچەی دامەزراوەکان 300 هەزار دینار و خوارترە و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی سێ ساڵە.